شه‌مسه‌دینی بورهانی و ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی
10 Jul 2007
شێخ وسوو ناسراو به شه‌مسه‌دینی بورهانی کوری محه‌مه‌د خه‌لکی گوندی ماوه‌ت ( ماوه‌ت شارۆچکه‌یه‌که له کوردستانی باشور ) و دایکی ناوی ئایشه له تیره‌ی که‌ڵهور که ئه‌و تیره یه‌کێکه له تیره‌کانی هۆزی مه‌نگور . محه‌مه‌د بابی شێخ به هۆی نه‌داری روی کردۆته گوندی سێڵوێ له‌وی شوانی وگاوانی خه‌ڵکی گوندی کردوه.(سێڵوێ کوندێکه له نیزیک پیرانشار له ناو هۆزی مامه‌ش دایه ) وسوو له مێر منداڵی دا هاوکاری بابی کردوه و خه‌ریکی ژیانی ئاسایی خۆی بوه . ره‌وشت جوان هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه و مێهره‌بانی و راستگۆیی ئه‌و لاوه که‌وتۆته ناو دڵ وده‌روونی خه‌ڵک ، ئه‌خلاقی به‌رز وهیمه‌ت و زانستی ئه‌و بلیمه‌ته وای له ڕدێن سپی وکه‌یخودا وگه‌وره پیاوانی گوند کردوه که به چاوێکی به‌رز ته‌ماشای که‌ن و ئێحترامی شاییسته‌ی لێ بنێن ، مه‌لا برایم که مه‌لای گوند بووه هه‌ست به سۆزی ده‌روون وره‌وشت پاک و نه‌زه‌ر بڵیندی و ورد بینی وسوو ده‌کات ، جا بۆیه داوا له دایک‌و بابی ده‌کات که منداله‌که‌یان ده‌به‌ر خوێندن بنێن، به‌لام ئه‌وه‌ان له به‌ر فه‌قیری و نه‌داری و بێ بژیوی حازر نابن که به‌و تاقانه منداله‌یان بخوێنن ، مه‌لا برایم که به ته‌واوی وسووی ناسیبوو و ده‌یزانی که ئه‌وه ئینسانێکی هه‌ڵکه‌وتوو و بلیمه‌ته بۆ خۆی حازر ده‌بێ خه‌رج ومخارجی خوێندن وبژیوی دایک‌و بابی وه ئه‌ستۆ بگریت، به‌و حاله ئیجازه‌ی دایک‌و وبابی وسوو وه‌رده‌گرێت و له لای خۆی ده‌ست به موتالعه‌ی علومی دینی ده‌کات وپاشان بۆ خوێندنی بالاتر وه‌ک ره‌سمی خوێندکاره فه‌قێیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م شار به شار و گوند به گوند به‌دوای خوێندا رۆیشتوه تا کو دێت بۆ مزگه‌وتی رۆسته‌م به‌گ له شاری سابڵاخ له وێ به خوێندنی قورئان و شه‌ریعه‌ت ته‌فسیر وباقی زانسته‌کانی سه‌ر ده‌م که شیاوی خوێندنی ئایینی بوه خۆی خه‌ریک ده‌کات. له پرسیارێک که ئاراسته‌ی مه‌لا برایم ده‌کریت که بۆ چی تۆ که خۆت ئه‌وه‌نده ده‌وله‌مه‌ند نه‌بووی ، به‌ڵام به‌و حاله‌ش مخارجی خویندنی وسووت خسته سه‌ر شانی خۆت ؟ له وڵام دا ده‌ڵێت کاتێک چاوم لێ ده‌کرد ئیلهامێک ده‌هاته ناو دڵم و شه‌رم دای ده‌گرتم، خودا‌ش بۆ خۆی هه‌موشت ده‌زانێت.
فه‌قێ وسوو ده‌گه‌ڵ دایک‌و بابی ده‌چیته گوندی یاڵاوێ له وێ خه‌ریکی خوێندن ده‌بیت.
هه‌ستی ناسک و ئه‌دیبانه‌که‌ی ، فه‌قی وسووی بۆ لای فه‌لسه‌فه و عرفان راده‌کێشیت گوند به گوند به پای پیاده سه‌ریخۆی هه‌ڵده‌گریت رو له ته‌وێڵه ده‌کات و له ده‌رگای حه‌زره‌تی شێخی سیراجه‌دین نقشبه‌ندی ده‌گریسێته‌وه. فه‌قێ وسوو بۆ ماوه‌ی حه‌وت سال وه‌ک سالک و رێره‌وی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی خۆی به تاعه‌ت و ریازه‌ت تێکه‌ڵاو ده‌کات ، زانای و و زه‌کاوه‌ت وئیمانداری مه‌لا وسوو کار ده‌کاته سه‌ر حه‌زره‌تی شێخی سراجه‌دین ، حه‌زره‌تی شێخ وه‌ک که‌سێکی تاقی کراو له سه‌ر رێبازی سونه‌ت وشه‌ریعه‌ت متمانه‌ی پێ ده‌کات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت سال له رکابی دا ئادابی ئیرشاد و ته‌دریس فێرده‌بێ تا کو له سالی 1277 یان 1280 کۆچی مانگی دا له ئه‌رکی خه‌لافتی پێ ده‌درێت وئیجازه ئیرشاد وه‌رده‌گرێت و بۆ ته‌بلیغ وپه‌ره‌پێ دان به ئایینی ئیسلام ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌ی موکریان ، یه‌که‌م جار ده‌گرێته‌وه لای دایکی له گوندی عیسا که‌ند و هه‌ر له‌وی را ده‌ست به کاری ئیرشاد ده‌کات.
شێخ وسوو به ماوه‌یه‌کی کورت ته‌ئسیر ده‌کاته ناو پیاو ماقولان وپیاو چاکان و ئیماندارنی ناوچه و ناوبانگی له سه‌ر تا سه‌ری موکریان وه‌ک پیاوێکی عادل و زانا و ئازا و دیندار ده‌ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک دا بڵاو ده‌بێته‌وه. سه‌ر ئه‌نجام له گوندی بورهان به یارمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه ، خانه‌قایه‌ک ده‌کاته‌وه که به خانه‌قای بورهان ده‌ناسرێت و ئێستاش مه‌کۆی ئه‌ویندارنی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه.
ئازایه‌تی وئیمانداری و رێبه‌رایه‌تی درووست وبێ فه‌رق جیاوازی له نێو فه‌قیر و هه‌ژاران و پیاوه ئاینیه‌کان و به گشتی هه‌مو خه‌ڵکی موکریان ده‌گاته ئه‌و راده‌یه که ناسناوی شه‌مسه‌دینی بورهانی ده‌که‌ویته ناو زاری خه‌ڵک وحزره‌تی شێخ وه‌ک قوتبێکی گه‌وه‌ره خۆی له دڵی موریدان دا ده‌کاته‌وه.
شه‌مسه‌دین سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام خه‌ریکی په‌ره‌پێدان به دینی ئیسلام بوه ، هانده‌رێکی گه‌وره بووه بۆ که‌سابه‌ت وکشتوکال و باخ و ئاوه‌دانی . رقی له ته‌نبه‌لی و له‌شپه‌روه‌ری بوه وزۆر به توندی دژی ئه‌و که‌سانه بوه که ویستویانه له رێگای خێر وخێرات و تجاره‌ت به دین ژیان به‌رنه‌سه‌ر ،هه‌ر بۆیه ده‌که‌ویته به‌ر تیر و تانوتی ئه‌و که‌سانه‌ی که له رێگای دینه‌وه خۆیان ژیاندوه.
شه‌مسه‌دینی بورهانی پیاوێکی قه‌د بلیند سو‌و رو سپی لاواز شان دار و ڕد‌ێنێکی ته‌نکی هه‌بوه و که‌مخۆر بوه ، زۆر که‌م نوستوه و شه‌وانه نوێژی نه‌چوه ، هه‌میشه دوو ساعه‌ت پێش نوێژی به‌یانی به پێی وه‌رزی سال له خه‌و هه‌ستاوه وه له حه‌وشی خانه‌قادا هاتو چۆی کردوه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزی له بن لێواندا کوتۆته‌وه (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ( 191 آل عمران )
ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان راکشاون ( له هیچ حاله‌تێکدا یادی ئه‌و زاته فه‌رامۆش ناکه‌ن ) هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له درووست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی ( بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌مو ورده‌کاریه‌ک ، سه‌رنجی هه‌مو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن ، سه‌ر ئه‌نجام ده‌ڵێن ): په‌روه‌ردگاراتۆ ئه‌و هه‌مو دروست کراوانه‌ت بێ هوده وبێ ئامانج دروست نه‌کردوه ،پاکیی وبێگه‌ردی شایسته‌ی تۆیه ، ده‌تۆش بمانپارێزه له سه‌زای ئاوری جه‌هه‌ننه‌م.
حه‌زره‌تی شێخ به زبانی ساده‌و نه‌رم ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک دواوه زۆر له سه‌ر خۆ و هێدی بووه، مندالی زۆر خۆشویستون ، قه‌دری ڕدێن سپی و ده‌لووکار وژنانی گرتوه، قه‌د به ده‌نگ پێنه‌که‌نیوه به‌ڵام بزه‌ی له‌سه‌ر لێوان نه‌که‌وتوه ، له کاتی بزه‌شدا پشتی ده‌ستی به زاری وه‌ناوه، شه‌وانه پشتی به‌دیواری وه‌ناوه به‌ره‌و قیبله دانیشتوه وخه‌ریکی وێرد و زیکر بوه.
حه‌زره‌تی شێخ گرینگییه‌كی ئێجگار زۆری به‌كشت‌و كاڵ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه ده‌دا و به‌تایبه‌ت كاروباری ئابووری به گه‌وره پیاوی لێ‌هاتوو،مه‌ولانا سادقی مه‌رزینگ ده‌سپێرێ،كه ئه‌ویش به‌پێی پلانێكی داڕێژراو، له ئه‌وپه‌ڕی رێكوپێكیدا به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ و ئالوگۆرێكی مه‌زن له ناوچه‌دا پێك دێنێ.ده‌ورو به‌ری ساڵی 1878،شێخ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له نزیكانی،بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی حه‌ج سه‌فه‌ری حیجاز ده‌كا و ساڵێكی پێ ده‌چێ.ساڵی 1879 به‌پێی به‌رنامه‌ی مه‌ولانا سادق،خانه‌قا له بورهانه‌وه ده‌گوێز‌رێته‌وه گوندی شه‌ڕه‌فكه‌ند و له1893،مه‌ولانا سادق،له رۆژئاوای هه‌مان گوند خانه‌قایه‌كی نوێ بنیاد ده‌نێ و شێخ له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ كه هه‌ربه گوندی خانه‌قا ناوبانگ ده‌رده‌كا.
مه‌ولانا به پشتیوانیی ئابوورییه‌كی به‌هێز،خانه‌قا ده‌كاته ناوه‌ندی زانست و زانیارییه‌كی وه‌ها، كه سه‌دان شاعیر و نووسه‌ر و هه‌ستیاری نێو به ده‌ره‌وه‌ی بۆ داهاتوو تێدا په‌روه‌رده ده‌كرێ و بۆ ماوه یه‌كی دوور و درێژ ده‌وری به‌رچاو له ناوچه دا ده‌بینێ. شێخی بورهان، له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممۆ،29 جۆزه‌ردانی 1289ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 19 ژوئینی 1910ی زایینی،له گوندی خانه‌قا كۆچی دوایی ده‌كا و هه‌ر له‌وێ ده‌نێژرێ.
دوای وه‌فاتی حه‌زره‌تی شێخ مه‌ولانا سادق به پێی وه‌سیه‌تی شێخ به شورای و زۆربه‌ی ده‌نگ بۆ به‌رێوه‌به‌ری خانه‌قا له لایه‌ن سالیکان وموریدان دا موتمانه‌ی پێی ده‌درێت و هه‌ڵده‌بژێتدرێت، هه‌ڵسه‌نگاندن وپێواژۆی هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌ولانا به‌راستی ناتواندرێ له وتارێکی ئاوا کورت دا حه‌قی خۆی پێ بدرێت ، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێشاره‌ت ده‌که‌یین که مه‌ولانا چ له بواری دینداری و ئیرشاد و چ له‌بواری ئابوری دا ،له سه‌رده‌می خۆیدا ئینسانێکی بێ وێنه بوه، نه‌قشی مه‌ولانا له کاتی هاتنی عرووساندا ( سه‌رده‌می جه‌نگ جیهانی یه‌که‌م) دیفاع و به‌رگری له مال و ناموسی هاولاتیان به کورد و تورک وجوله‌که و هه‌رمه‌نی ،خاڵێکی پرشنگداری تری له مێژووی خانه‌قا دا بۆ خه‌ڵکی ناوچه تۆمار کرد. هه‌روه‌ها ده‌فریا که‌وتنی فه‌قیر و هه‌ژران له سالی گرانیدا ،که به‌دوای چۆل کردنی هێزی رووس هاتبۆه ئاراوه، گیانی هه‌زاران که‌سی له مه‌رگ نه‌جات دا.
پردی قه‌ڵاتاسیان (پردی مه‌ولانا) وچه‌نده‌ها کاری گه‌وره‌ی دیکه له یادگاره‌کانی ئه‌وگه‌وره پیاوه‌یه. مه‌ولانا له به‌هاری سالی1336 مانگی کۆچی له رۆژی جێژنی ره‌مه‌زاندا فه‌رمانی خودای به‌جێ هێنا و گه‌رایه‌وه بۆ لای خودا ، به وته‌ی مریدانی خانه‌قا ئه‌وانه‌ی مه‌ولانایان به چاوی خۆیان دیتبوو و من خۆم نوسه‌ری ئه‌و دێرانه لێم بیستوون ،له باسی مه‌ولانادا ده‌یانکوت به‌راستی پیاوی خودا بوو. بێجگه له مه‌ولانا زۆر پیاوی گه‌وره‌ی دیکه وه‌ک مه‌لا محه‌مه‌د ره‌بانی ، حاجی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید نورانی و شێخ محه‌مه‌د کوری شه‌مسه‌دین ، که‌سانێک بوون که توانیویانه له ئیرشاد ورێبه‌رایه‌تی خانه‌قادا زۆر جێ په‌نجه‌یان دیاره.
شێخ محه‌مه‌د:
حه‌زره‌تی شه‌مسه‌دین وه‌ک باسمان کرد که‌سی له جێگای خۆیدا وه‌ک سه‌روه‌ی ته‌ریقه‌ت و ئیرشاد دیاری نکردوه ، به‌لام لێ هاتوی شێخ محه‌مه‌د له باری زانست وهۆش پاک و خاوێنی و ئیماندار‌یه‌وه مورید و سالکه کانی خانه‌قای بۆ لای خۆی راکێشاوه هه‌ر وه‌ک شێخ ته‌ماشایان کردوه ،ئه‌گه‌ر چی خۆی قه‌ت ئه‌و ناسناوه‌ی به جێ نه‌زانیوه هه‌ر وه‌ک مه‌لایه‌ک له خانه‌قادا خه‌ریکی پێش بوێژی وسلووک و خزمه‌تکاری ته‌ریقه نه‌قشبه‌ندی ئه‌رکی ئایینی خۆی به‌جێ گه‌یاندوه.شێخ محه‌مه‌د له نێوان ساله‌کانی 1300 تا 1303 کۆچی مانگی دا له دایک بوه و له رۆژی شه‌شه‌می جمادلسانی سالی1388 کۆچی مانگی به‌رامبه‌ر به 31/08 /1968 زایینی ، کۆچی دوای کردوه ، بۆ لای خودا گه‌راوه‌ته‌وه.کۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌د خانه‌قای به‌ته‌واوی شله‌ژاند ، دوای ئه‌و خانه‌قا نه‌یتوانی ئه‌و تام و چێژی که موریدان چاوه‌روان بوون پێان بدات، به وته‌ی موریدان خانه‌قا بێ سه‌روه‌ر مایه‌وه.
خانه‌قای شێخی بورهان سه‌ره‌رای ئه‌رکه ئاینیه‌کانی و پێگه‌یاندنی ئه‌دیب و که‌سایه‌تی ناودار له نێو به‌شێکی زۆری کوردستاندا ، په‌ره‌ی به زبان و نوسینی کوردی دا، شاعیر و نوسه‌ری نیشتمان په‌روه‌ری پێگه‌یاند که دوایی بونه به‌ردی بناخه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو میله‌تی کوردستاندا. وه‌ک باس کرا خانه‌قا به‌شی هه‌ره زۆری موکریانی خسته ژێر ره‌ویش و سلووکی خۆیه‌وه ، هۆزی مه‌نگوریش به ته‌واوی بوون به موریدی شێخ ، به‌ڵام چۆن موریدێک؟ ، موریدێکی به‌راستی و راسته‌قینه به ته‌واوی ته‌سلیمی کار وکرده‌وه‌کانی حه‌زره‌تی شێخ بوون تا راده‌یه‌ک که ده‌گێرنه‌وه له سه‌ر ده‌می ده‌سالاتی عوسمانیه‌کاندا جارێک بایز پاشای مه‌نگور دێته خانه‌قا ، به هۆی کرده‌وه‌ێه‌کی کۆمه‌لایه‌تی ده‌گه‌ڵ مالی سه‌یدێک جه‌نابی شێخ دڵگران ده‌بی زۆر به‌توندی له بایز پاشا توره ده‌بیت، شێخ ده‌فرموریت جارێکی دی کاری وا بکه‌ی ده‌و قوراوه‌ت داوێم ، بایز پاشا به هێمنی خۆی له پێش چاوی شێخ ونده‌کات ، ده‌چێت خۆی ده‌خاته ناو قوراوێک وده‌گه‌رێته‌وه لای، شێخ که ئاوای ده‌بینی ده‌یبه‌خشی، ئه‌وه نیشانه‌ی ئێحترامێکی زۆر بوه که چ له لایه‌ن سه‌رۆکی هۆزه‌وه و گه‌وره‌پیاوان و ماقوڵانی هۆز به‌رانبه‌ر به حه‌زره‌تی شه‌مسه‌دین. ئێستاش هۆزی مه‌نگور رێره‌وی سلووک وسونه‌تی پێغمبه‌ری ئیسلامن و رێبازی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندین له سه‌ر بنه‌مای فقهی شافعی ، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر رێز بۆ سه‌یید و مه‌لا و مرڤه ئاینیه‌کان داده‌نێن.
خانه‌قا
خانه‌قا دار و ده‌رت چیمه‌ن و چیم
له هه‌مووی هه‌ڵده‌قوڵێ بیره‌وه‌ریم
تات و ئاوی ، به‌ر و ناوی حه‌وشان
هه‌ر له میحڕابه‌وه تا جێ كه‌وشان
میچ و بان ، ڕێڕه‌و و مافووره و به‌ڕ
تووه‌كه‌ت، ڕێزی چنار و عه‌ڕعه‌ڕ
وشك و ته‌ڕ حه‌وز و ده‌ر و دیوارت
تازه و كۆن و خویا و پێوارت
ژووره‌كانت چ له به‌ردن چ گڵن
حوجره‌كان. گشتی له‌من نوشته دڵن
داخۆ ئێستاش وه‌كو پێشوو ماوی !
دڵنیا و دڵگری پیر و لاوی !
پیت و به‌هریان هه‌یه لاوی دڵسۆز !
سۆزی دڵیان هه‌یه پیری پیرۆز !
كێ له جێی« جه‌عفه‌ر»ه بۆ ئاوردوو !
كێ هه‌ڵی ده‌گرێ سه‌وه‌ی پڕ نردوو !
كێیه وه‌كوو «حاجی» نه‌هێڵێ چه‌په‌ڵی
كێ به‌فر دێنێ له جێگای «شخه‌ڵی »
«شاپه‌سندێ» هه‌بوو میكایلی گه‌ل
ڕیشه جوار گۆشه‌یه‌كیش زۆر ته‌وه‌زه‌ل
مامۆستا مه‌نگوڕه‌كه‌م حاڵی چییه ؟
«شێخی شامی» وه‌كوو ڕیش سپییه ؟
كێ وه‌كو« سه‌ید»ی ده‌س و دڵوازه
تووتنی كۆنی هه‌بێ و چای تازه ؟
«مه‌مه‌یار» «كاكی مه‌لازاده»ت چۆن ؟
كێوه چوو تازه موسوڵمانی كۆن ؟
كه‌لله زل پیری فه‌ریک» چی لێهات؟
شێری به‌گزاده گه‌ڕۆكی دێهات
كێ له جێی ئێمه فه‌قێ و نان خۆرن
ته‌مه‌ڵ و بۆره كه‌من یان زۆرن ؟
هاوده‌می ئه‌وده‌مه سێ شێخازده‌ن
داخوا بۆ ڕاوه كه‌وان ئاماده‌ن ؟
خێوه كه‌و هه‌ر هه‌یه قێڕه و سوێندی
بۆنی با هات و كه‌وی شه‌و خوێندی
قازیه‌ک و مینه و ده‌ورێشێک بوون
هاو دزی شه‌و له مریشک و قه‌له‌موون
كێیه پیر؟ كێیه مناڵ؟ كێ گه‌نجه ؟
كێیه پێم خۆش بووه؟ كێ دڵ ڕه‌نجه ؟
كێ بووه ؟ كێ چووه ؟ كێ وه‌ك خۆیه؟
دێ و ده‌چێ ژین وه‌كوو ئاوی جۆیه !
***
شێخ محه‌مه‌د
سه‌روه‌رێكت هه‌یه پێی دڵشادی
تا ئه‌وت ماوه له خه‌م ئازادی
خۆشه‌ویست« شێخ محه‌مه‌د»ی ڕیش سووره
له خودا یار و له دنیا دووره
چۆڕه ئاوێكه له ده‌ریای بێ په‌ی
دڵی ده‌ریایه‌كه په‌ی پێ نابه‌ی
وا له جێی پیر و به بیریش پیره
له نه‌زان شێره، به زانا ژیره
سه‌د بری هێنده برای نه‌بوایه
پاك و بێ گورگه بۆ ئه‌م كۆگایه
تووک سپی زیانه له په‌مبۆ تۆزێک
ئابڕوی هۆزێ ده‌با ڕه‌شبۆزێک
***
سه‌ید ڕه‌شید
وه‌ره سه‌ر گۆڕی شه‌هیدی دڵته‌ڕ
هه‌موو دنیا له به‌رێ، ئه‌و له‌و په‌ڕ
«چاوه‌شی»پیر به هه‌وای زانستی
له ملی شێری ده‌خستن ڕستی
***
نورانی و مه‌ولانا *
گۆڕی نوارانییه، مه‌ولانایه
كه‌سی وا گه‌وره له‌مه‌وه‌لا نایه
***
سه‌رچاوه‌کان:
ژیان نامه‌ی شه‌مسه‌دینی بورهانی: له نوسینی ئه‌بوبه‌کر خانچه سپێهره‌دین
هه‌ژاری موکوریانی
موریدانی شێخ

top||back
هۆزی مه‌نگور