دوایین گه‌مه :روداوه‌کانی ئێران له روانگه‌ی روسه‌کانه‌وه
06 Nov 2007
سیاسه‌تی روسه‌کان له ئازه‌ربایجان به گشتی ئه‌وه بوو که کونسوله‌کان و نوێنه‌رایه‌تیه‌کانیان له ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی کار و باری ده‌ره‌وه له سه‌نت پیترسبورگ و هه‌ره‌ها وه‌زیری روسییه له تاران دا ببێت که زۆر جاران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسته هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کرا.
کاتیک میلر بوو به به‌رپرسی به‌شی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه له سه‌نت پیترسبۆرگ خۆی و جێگره‌که‌ی پرۆبرایێنسکی بێ‌شک ده‌ورێکی کارتێکه‌ریان له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئیمپریالستی روسییه له روداوه‌کانی سالی 1912 ته‌ورێز دا هه‌بوو.
ئیاس ته‌نیا نوێنه‌ریک بوو که ده‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته نه‌ده‌هاته‌وه.
ئیاس دانانی شوجاعوده‌وله‌ی بۆ سه‌ر په‌رستی ئازه‌ربایجان له لایه‌ن میلروه , که دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ بریتانیا وئێران بکات به کارێکی ناله‌باری ده‌زانی له راپۆرتی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ئیاس شوجاعوده‌وله‌ی پێ پیاوێکی هه‌لپه‌رست وبه ته‌ماع بووه و دوایش ئیاس زۆر شتیدیکه‌ی له سه‌ر باس ده‌کات.
ئیاس به راشکاوی دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به شوجاعوده‌وله ده‌رده‌برێ ته‌نانه‌ت کونسولی بریتانیا له ته‌ورێز راپۆرتێک له سه‌ر ئیاس ده‌نوسێ که ئیاس له سابڵا‌غ فه‌نلاندیه و دژی روسییه .
ده‌ست تێوه‌ردان و به‌ربه‌ره‌کانی تورکه‌کان ده‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ناوچه و ناکۆکی نێوان عه‌شیره‌ته‌کان که‌ش وهه‌وای سابڵاغی به‌ره‌و هاڵۆزی ده‌برد.
زیاد بوون و جموجۆڵی تورک له‌وبه‌ری سنور ئیاسی هێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که داوای هێزی یارمه‌تیده‌ر بکات که بریتی بوون له 125 قازاخ و 5 ئه‌فسه‌ر له ته‌ورێز و هه‌روه‌ها 500 سه‌رباز له ورمێ که هاوکات بو ده‌گه‌ڵ هاتنی جێژنی پاک بۆ سابڵا‌غ بۆ نیشاندانی هێز وتوانای روسه‌کان له ناوچه‌دا. کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له لایه‌ک بوو به هۆی ئه‌وه که شوجاعوده‌وله خه‌ریکی پیلان و به‌ربه‌ره‌کانی بێت بۆ لابردنی بایزپاشای مه‌نگور له سه‌رۆکایه‌تی و دانانی ئامۆزاکه‌ی باپیرئاغا له جێگای بایزپاشا.
عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه هه‌ر یه‌که‌ی به جۆریک لایه‌نگریان له لایه‌نێک ده‌کرد و خۆیان بۆ تێکهه‌ڵچون ساز ده‌دا ئیاس که تازه ده‌ره‌جه‌ی سه‌رهه‌نگی وه‌رگرتبوو کرده‌وه‌کانی شوجاعوده‌وله‌ی به توندی به‌ر په‌رچ ده‌داوه و توانی ئاشتی له نێو لایه‌نه‌کانیان دا پێک بێنی ئه‌گه‌ر چی بایزپاشا لایه‌نگری تورکانی ده‌کرد به‌لام ئیاس پشتیوانی لێ کرد.
راپۆرتی ژماره 86 ئیاس 01.06 1913 ( 14 ژوئیه‌ی 1913 ) نهێنی
راگه‌یه‌ندراوه‌کانی ¡ روداوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کونسولی شاهنشاهی روسییه له سابڵا‌غ مه‌ی 1913
مه‌ئمورییه‌ت به دژی بایزپاشای مه‌نگور:
له گوزارشتی پێش‌و دا ئاماژه‌م به نێوان ناخۆشی مه‌نگوران کرد که باپیر ئاغای مه‌نگور ( ئامۆزای بایزپاشا ) له ژێر فه‌رمانی حاکمی ئازه‌ربایجان شوجاعوده‌وله دا بوو باپیر ئاغا به نه‌خشه‌ی وان هاته به‌رزایه‌کانی سابڵا‌غ ئه‌و جێگایه‌ی که هێزه‌کانی ئێمه‌ی لێ بوو به مه‌به‌ستی داگیر کردنی ئه‌و گوندانه‌ی که له لایه‌ن خزمه‌کانی ده‌ستیان به سه‌ر داگیرابوو بۆ ئه‌وه‌ی که ببێته سه‌رۆکی مه‌نگوران:
بایزپاشا به بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگاداری نه‌خشه‌که‌ی بێت له نه‌کاو به‌ره‌و گوێچکه‌ده‌رێ وکاوێس وه‌رێ ده‌که‌وێ و دوو رۆژان له‌وێ ده‌مێنیته‌وه خزم و تایفه‌ی له خۆ کۆ ده‌کاته‌وه و دوایی به‌ره‌و بێهه‌نگوین و حه‌سه‌ن چه‌پ له شوێنێکی ئاسته‌م بارگه‌و بنه‌ی خۆی داده‌کوتێت.
هاتنی هێزه‌کانی ئێمه له ورمێ و ته‌ورێز را ئاڵۆزی پێک هێنابوو شوجاعوده‌له ئه‌وهه‌له‌ی به غه‌نیمه‌ت زانی و بۆ تۆله ستاندنه‌وه له دوژمنی کۆنی خۆی بایزپاشا فه‌رمانی به حاکمی سابڵا‌غ دا که دێبۆکری و به‌گزاده بکه‌ونه ژێر ده‌سه‌لاتی باپیرئاغا له پێش‌و دا باسمان لێ کرد.
له هه‌مان کات به پیران و مامه‌ش و گه‌ورک فه‌رمان درا که له باشوور را هێرش بکه‌ن ئاگاداری دێبۆکریه‌کان و به‌گزاده‌کان کرا که بێن بۆ سابڵا‌غ و له هه‌مان کات دا عه‌شیره‌ته‌کانی دیکه به پشته‌وه‌دا هێرش بکه‌ن دێبۆکریه‌کان ده‌ست به جێ هاتنه سابڵا‌غ و ئاماده‌گی خۆیان به رواڵه‌ت ده‌ربری ئه‌گه‌ر چی له دڵ دا پێان خۆش نه‌بوو به‌ڵام به‌گزاده‌کان خۆیان گنخاند و تا نیوه‌ی مانگی مه‌ی نه‌هاتن ئه‌و کاتیش پێویستی به هێزه‌کانی وان نه‌ده‌کرد ئه‌گه‌ر چی دێبۆکریه‌کان له سابڵا‌غ بوون به‌ڵام هێرش کردنه سه‌ر بایزپاشایان به کارێکی ره‌وا نه‌ده‌زانی و پێیان خۆش نه‌بوو . له به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وا بوو که له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابن جا بۆیه بۆ دڵ خۆشی و وره‌ی وان داوای 200 سواری قه‌ره‌په‌پاخ له سندوس را کرا که بێن بۆ یارمه‌تیان ئه‌گه‌ر چی ته‌نانه‌ت 70 سواریان بۆ کۆ نه‌ببۆوه که ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌یتوانی وره‌ی دێبۆکریان به‌رز کاته‌وه.
سه‌رداری موکری داوای له من کرد که گوردانێکی سه‌ربازی ئێرانی که له نه‌غه‌ده بوون بێن بۆ سابڵا‌غ و یارمه‌تی باپیر ئاغا بده‌ن تاکوو تۆله‌ی سووتاندنی گونده‌کانی جانداران و قه‌ڵاجوغه‌ی که به ده‌ستی کوره‌کانی بایزپاشا کرابوو بیستێنێته‌وه وراشی گه‌یاند که ئه‌وه ئه‌مری شوجاعوده‌له‌یه که من پێم وا نه‌بوو .بۆیه داوام لێ کرد که به نووسین داواکاریه‌که‌ی بکات ئه‌ویش داواکه‌ی به نووسین راگه‌یاند.
لای من روون بوو دێبۆکریه‌کان و قه‌ره‌په‌پاغه‌کان به بێ هێزی سه‌ربازی چیان پێ ناکرێ به‌ڵام یارمه‌تی هێزێکی سه‌ربازی ده‌توانێ ببیته هۆی شکانی هێزه‌کانی بایزپاشا و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یان بۆ پێک بێنێ بۆیه هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که به ئه‌فسه‌رێک و 50 سه‌ربازم ئه‌مرم کرد که به دژی بایزپاشا به‌شدار بن. ئه‌و کاره‌ی من بوو به جێگای ره‌زامه‌ندی دێبۆکریه‌کان که ژماره‌یان 200 که‌س بوون له ئاکام دا به‌ڵێنیان دا که به‌ره‌و حه‌سه‌ن چه‌پ وه‌رێ که‌ون.
له 29 ئاوریل 200 سواری دێبۆکری و70 سواری قه‌ره‌په‌پاغ و50 قازاخی روسی که 2 کیڵۆمیتری سابڵا‌غ ئۆردویان هه‌ڵدا.
پێش ئه‌وه‌ی وه‌رێکه‌ون به نهێنی بانگی فه‌رمانده‌ی قازاخه‌کانم کرد له ناوی زییائه‌دین خان بوو پێم کوت ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک ویستی شه‌ر هه‌ڵایسێنی رێگای پێ نه‌دات و زۆر به سه‌ختی سه‌زای بدات.
بایزپاشای مه‌نگور داوای پاراستن له کونسولخانه‌ی روسییه ده‌کات :
گوندی حه‌سه‌ن چه‌پ له 25 کیڵۆمیتری سابڵا‌غ هه‌ڵکه‌وتوه باپیر ئاغا به دڵه‌راوکه به‌ره‌و ئه‌وێ وه‌رێ که‌وت له‌و کاته‌دا مامه‌شه‌کان له ژێر سه‌رۆکایه‌تی قه‌ره‌نیاغا دا ده‌گه‌ڵ پیرانه‌کان له ژێر سه‌رۆکایه‌تی حه‌مه‌ده‌میناغا دا و ده‌سته‌کانی دژبه‌ری مه‌نگوری دیکه وه‌ک قادری مرۆتێ و پیرۆتی کاکه مه‌ری به فه‌رمانی شوجاعوده‌وله ده‌ستیان به سووتاندنی ترکه‌ش ونه‌ڵین کرد و لایه‌نگره‌کانی بایزپاشا یان له‌و ناوچه‌یه‌دا تاڵان کرد.
هه‌ڵسوکه‌وتی و کرده‌وی حه‌مه‌ده‌میناغای پیران و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کانی کورده‌کان بۆ ئیاس روونده‌بێته‌وه. بۆ وێنه چه‌ند مانگ له‌وه پێش هه‌مزاغای مامه‌ش داوای له حه‌مه‌ده‌میناغای پیران کردبوو که ده‌گه‌ڵ بایزپاشا رێکیان بخات به‌ڵام دوای پاشگه‌ز ببۆوه ره‌گه‌ڵ ئۆردوی باپیرئاغا و روسه‌کان که‌وت به دژی بایزپاشا و هیچ خۆشی به شه‌رمه‌زار نه‌ده‌زانی دواتر کاتێک تورکه‌کان که‌وتنه‌وه ده‌سه‌ڵات داوا له ئیاس ده‌کات ده‌گه‌ڵ بایزپاشا ئاشتیان بکاته‌وه. بایزپاشا زۆر زوو تێگه‌یشت که ناتوانێت به‌ر به‌ره‌کانی باپیرئاغا و عه‌شیره‌ته‌کانی مامه‌ش وپیران بکات ئه‌گه‌ر چی ده‌یزانی که باپیرئاغا له ترسی روسه‌کان ناوێریت هێرشی بکاته سه‌ر . له یه‌کی مانگی مه‌ی قادری باپیرئاغا و حه‌مه‌دی باپیرئاغا که مامی بایزپاشا بوون نامه‌یه‌کیان بۆ کونسولی روسییه برد و داوایان کردبوو تا وه‌ک روسێک بناسرێن من وڵامم دانه‌وه که ئه‌وه‌م بۆ ناکرێ رۆژی دوایی بایزپاشا هه‌مان داخوازی له من کرد وڵامی ویشم هه‌ر وه‌ک مامه‌کانی دایه‌وه به‌ڵام لێم زیاد کرد و داوام لێ کرد که ته‌نگژه وئاژاوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی شا له ناوچه‌دا دروست نه‌کات و هه‌ر وه‌ها کۆتای به تاڵانی مه‌نگوران بێنیت و ئه‌و گوندانه‌ی که داگیری کردوون بیانداته‌وه به خاوه‌نه‌کانیان له رۆژی چواری مانگی مه‌ی کوڕ وبرازایه‌کی بایزپاشای مه‌نگور به نامه‌یه‌که‌وه هاتن بۆ کۆنسولخانه له نامه‌که‌دا هاتبوو که مه‌رجه‌کانی من قه‌بوڵ ده‌کات و هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو که هه‌ڵگرانی نامه نوێنه‌ری هۆزه‌که‌ن و ناردوونی بۆ ئه‌وه‌ی راسپارده وه‌رگرن به‌ڵام تێبینی هه‌بوو له مه‌ر هێرش هێنانی قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش کاتیک که بۆ خۆی له وێ نه‌بێت و تاڵانیان بکات بۆیه بۆ خۆی نه‌هاتوه.
ئه‌من تاجرێکی پیری خۆمان به نێوی ناجی کازموف به‌ڕێ کرد بۆ حسه‌ن چه‌پ و که ئاگاداری بدات به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که گه‌مارۆی بایزپاشایان داوه که بایزپاشا له لایه‌ن کۆنسولخانه‌ی روسییه‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرێت و دێت بۆ سابڵا‌غ ناجی کازمۆف له به‌ر ئه‌وه‌ی که دره‌نگ وه‌رێ که‌وتبوو و تووشی باران هه‌ورو ره‌هێله هاتبوو به رۆژ نه‌گه‌یشتبو بۆ بنکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشای مه‌نگور بۆیه له ماڵه حه‌مه‌دی باپیر ئاغا لاده‌دات هه‌ر ئه‌و شه‌وه کادروێشیه‌کان و که‌یخودایه‌کانی مه‌نگور ده‌چن بۆ کن کازمۆف و پێی راده‌گه‌یه‌نن که ناهێڵن بایزپاشا بچێت بۆ سابڵا‌غ چونکه به ساخی ناگه‌رێته‌وه.
له 6 مانگی مه‌ی ناجی کازمۆف ده‌گاته لای بایزپاشا ده‌گه‌ڵ کادروێشی و خه‌ڵکێکی زۆر کادروێشیه‌کان دم به‌دمه ده‌گه‌ڵ بایزپاشا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن نابی بچیی بۆ سابڵا‌غ به‌ڵام بایزپاشا قه‌راری خۆی ده‌باته سه‌ر و ده‌ڵێ هه‌ر چی ده‌بێ با ببێت و قسه‌ی خۆی ناخواته‌وه کاتێک بایزپاشا ماڵئاوای ده‌کات کوڕێکی دوازده ساڵانه‌ی ئه‌و فیشه‌ک وه‌به‌ر تفه‌نگ ده‌دات و سێره‌ی له بابی ده‌گرێت تا بیکوژێت کوڕه‌که‌ی ده‌گرن و تفه‌نگه‌که‌ی له ده‌ست ده‌ردێنن و چه‌کی ده‌که‌ن ئه‌ویش ناتوانێ ته‌قه‌ی بکات دوای که بایزپاشا سوار ده‌بێت و ده‌یهه‌وێت بڕوا کوڕه‌که‌ی به‌رده‌کیی له عه‌رزیی هه‌ڵده‌گریته‌وه و له سه‌ر سینگی خۆی دا ده‌نێت به خه‌ڵکی پێ‌نیشان ده‌دات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر لێان پرسیم کوا بابت ده‌ڵێم ئه‌وه بابمه.
بایزپاشا لای ئێواره گه‌یشته سابڵا‌غ و خۆی به کۆنسوڵخانه ناساند و پێی راگه‌یاندم که هه‌موو ئامۆژگاریه‌کانم به بێ ئه‌و لا ئه‌و لا قه‌بول ده‌کات ته‌نانت سه‌باره‌ت به کێشه‌ی شه‌خسی خۆی و باپیرئاغا و گشت کار‌و باری هۆزه‌که‌شی.
بایزپاشای مه‌نگور و باپیر ئاغای مه‌نگور:
پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به راستیه‌کان له سه‌ر مه‌نگوران بهێنم به باشی ده‌زانم که روونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌و دوو سه‌رۆکه بوڵباسانه بده‌م
ناوبانگی بایزپاشای مه‌نگور ره‌ئیسولعه‌شایر ( سه‌رۆکی هۆز ) و ناوبانگی باپیرئاغای مه‌نگور سالارولعه‌شایر ( رێبه‌ری هۆز ) ه ئه‌وان ئامۆزای به حه‌قی یه‌کترن له لای دایک و بابه‌وه هه‌دوکیان نه‌وه‌ی خودا لێ خۆش‌بوو سه‌رۆک هۆزی مه‌نگور باپیر ئاغای مه‌نگور که 19 کوری هه‌بوه (( تێبینی وه‌رگێر: ئه‌و باپیرئاغایه به باپیر ئاغای دوهه‌م له ناو هۆزی مه‌نگور ده ناسرێت ))
به هۆی شڵه‌ژاوی وبێ نه‌زمی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئازه‌ربایجان و بێ سباتی ناوخۆی هه‌ر دووکیان توانیویانه سه‌رۆکایه‌تی هۆزه‌که‌یان به باشی به‌رێوه ببه‌ن هیچ دوژمنایه‌تی خوێنیان نه‌که‌وتۆته به‌ین. بایزپاشا پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و به‌خۆوه‌یه و تووند‌و تۆڵ دێته به‌رچاو فیز و هه‌وای گه‌وره‌ی تێدا به‌دی ده‌کرا به گشتی پیاوێکی کراوه و قسه له روو بوو به‌ڵام باپیرئاغا له ئامۆزای خۆی کورت تره و خرپنه فێڵباز و زمان چه‌ور و پیلانگێره زمانه‌کانی کوردی و تورکی وفارسی وتاتاری به باشی ده‌زانێت.
هه‌شت (8) سال له‌وه پێش بایزپاشا ده‌که‌وێته به‌ر رق وتوره‌یی حاکمی سابڵا‌غ شازده ئیمام قوڵی که داوای 500 تمه‌نی سه‌رانه له بایزپاشا کردبوو بایزپاشا که نه‌یتوانیبوو ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات به ناچاری بۆ تورکییه هه‌ڵدێت له نه‌بوونی ئه‌و دا باپیرئاغا ده‌بیته سه‌رۆکی هۆز زانیاری درووست له سه‌ر هه‌ڵاتنی بایزپاشا بۆ تورکییه و په‌نا بردنی بۆ ئه‌و وڵاته له‌ده‌ست دا هه‌یه. کاتێک گه‌وره سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی تورک فازڵ پاشا دێت بۆ ئه‌وبه‌ریی چۆمیی و سنوری ئێران ده‌به‌زێنیت سه‌ره‌رای داگیر کردنی خاکی ئێران ده‌ست به تاڵان و بڕۆ ده‌کات هه‌ر وه‌کوو کورده‌کان. فازڵ پاشا ده‌سه‌ڵات ده‌داته بایزپاشا و به‌ره‌و سابڵا‌غ وه‌رێده‌که‌ون به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه باپیرئاغا ده‌گه‌ڵ شوجاعوده‌له‌ی حاکمی سابڵا‌غ به‌ره‌و میاندواو هه‌ڵدێن باپیرئاغا له میاندواو ده‌مێنیته‌وه و له لایه‌ن ئێرانه‌وه معاشی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له هه‌مان کات دا تورکه‌کان پشتیوانی له بایزپاشا ده‌که‌ن و ناوبانگی" پاشا"یان له سه‌ر داناوه و چه‌ند میدالی ده‌ده‌نێ و مووچه‌ی مانگانه‌ی بڕی 10 لیره‌ی تورکی بۆ ده‌بڕنه‌وه که دوایین جار 5 مانگ له‌وه پێش وه‌ری گرتبوو . دوای ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان ناوچه چۆل ده‌که‌ن ده‌نگۆ له سه‌ر بایزپاشا ساز ده‌بێت بایزپاشا ده‌گه‌ڵ هۆزه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر سنور دێت بۆ سابڵا‌غ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێزی لێ ده‌نێن و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێران وه‌ک سه‌رۆکی هۆز ده‌ناسرێت.
چاره‌سه‌ری کار وباری عه‌شیره‌تی:
له راستی دا هیچ دوژمنایه‌تی خوێنی له نێوان بایزپاشا و باپیرئاغا دا نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و زه‌وی و زار و گوندانه‌ی که له لایه‌ن مامه‌کانی بایزپاشا داگیر کرابوون که هیچ که‌سب و کاریشیان تێدا نه‌کرابوو درابانه‌وه به باپیرئاغا ناخۆشیه‌که کۆتایی پێده‌هات به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو باپیرئاغا ئه‌گه‌ر چی ده‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئێمه هاتبۆوه بۆ سابڵا‌غ هیوای سه‌رۆکایه‌تی هۆزی ده‌کرد وپشتی به‌و نامه‌یه به‌ستبو که کاتی خۆی شوجاعوده‌له ئه‌وی وه‌ک سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت دانا بوو.
به بیر و بۆچوونی من (ئیاس) یه‌ک له پێنجی هۆزی مه‌نگور پشتیوانیان له باپیرئاغا نه‌ده‌کرد به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشایان پێ خۆش بوو.
ئه‌گه‌ر چی بوونی ئێمه له ئازه‌ربایجان ته‌نیا له به‌رجه‌وه‌ندی (ئێران ) بوو به‌ڵام شوجاعوده‌وله له بۆ پێش گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و پشێویی درووست کردن پشتیوانی له باپیرئاغا ده‌کرد که به باوه‌ری من هه‌ڵسوکه‌وتێکی ناوێچوو و گێره‌شێوێنی پێوه دیار بوو.
ئیاس باس ده‌کات چ که‌سێک کار‌و باری مه‌نگوران به‌رێوه ده‌با بۆ ئێمه گرینگ نه‌بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتبان و یه‌کگرتووبان و له به‌رجه‌وه‌ندی روسییه دا کارتێکه‌ریمان له سه‌ریان ببا باشتر بوو. بۆیه پێشنیارم به شوجاعوده‌وله کرد که ئه‌گه‌ر‌کوو بایزپاشا ئاگای له ماڵ و منداڵی خۆی بێت و ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی به نووسراو داویه جێ به‌جێی بکات من پشتیوانی لێ ده‌که‌م شوجاعوده‌وله ئه‌وه‌ی به دڵ نه‌بوو به سه‌رداری موکری راگه‌یاندبوو بایزپاشا ده‌بێ قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و زه‌ره‌و زیانانه‌ی یه‌ک یه‌کی ئه‌و که‌سانه بکات که له کاتی تورکه‌کان که پێان گه‌یشتوه دیاره مه‌به‌ستی سیخوڕ وئه‌و که‌سانه‌بوون که سه‌ر چاوه‌ی داهات بوون بۆ شوجاعوده‌وله و هه‌ره‌ها داوای کردبوو ده‌بێ عه‌شیره‌تی مه‌نگور به دوو سه‌رۆکایه‌تی لێک جیاواز دابه‌ش بکرێ یه‌کیان له ژێر سه‌رۆکایه‌تی باپیرئاغا ئه‌وه‌ی دیی له ژێر سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشا دا بێ.
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دا باسی ده‌که‌یین ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی بیر وبۆ چوونی ئیاسه له ئاست سیاسه‌تی ره‌سمیی روسییه له ئازه‌ربایجان . له مانگی ده‌سامبر 1911 ژانوییه‌ی 1912 له مه‌ڕ ئاڵۆزیه‌کانی ته‌ورێزه‌وه کونسولی روسییه میلر ده‌رکی ده‌روازه‌ی شاری ته‌ورێزی له شووجاعوده‌وله کرده‌وه و ئیجازه‌ی دا بێته ناو شار شوجاع ده‌ستی کرد به کوشت وبڕ و ئه‌شکه‌نجه و ئازاری مه‌شروته خوازه‌کان ده‌ستی شوجاعم خوێنده‌وه به باشی تێگه‌یشتم سه‌رداری موکریش پلان و نه‌خشه‌کانی ئه‌و به‌رێوه ده‌با و گوێرایه‌ڵه بۆیه داوام له سه‌رداری موکری کرد که تێلگرافێک بۆ شوجاع بنێرێت و پێی بلێت که تا ئیستا ئاگاداری هیچ داوایه‌ک له مه‌ڕ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌رو و زیانانه‌ی له جه‌ریانی ته‌ورێز دا وه‌دۆستانی و لایه‌نگرانی ئه‌و که‌وتوووبێت تۆمار کرابی به‌ڵام له بیرم چوو که وه‌بیری بێنمه‌وه که ئه‌و خه‌ساره‌ته‌ی وه لایه‌نگرانی شوجاع له سابڵا‌غ که‌وتووه بۆته مه‌رجی پارێزگاری له بایزپاشا هه‌روه‌ها ئاماژه‌م به‌وه کرد که حکومه‌تی شا فه‌رمانی به‌خشینی گشتی ده‌رکردوه بۆکورده‌کانی سه‌ر سنور وسه‌رکرده‌کانیان دوای پاشه‌کشه‌ی تورکه‌کان له ناوچه دا وه‌بیرم خسته‌وه که ته‌واوی ملک و دارای عه‌شیره‌ته‌کان یه‌ک له سێی ئه‌و خه‌ساره‌ته نیه که شوجاع بۆ لایه‌نگرانی له سابڵا‌غ داوای ده‌کات له کۆتایی دا رامگه‌یاند دوو سه‌رۆک عه‌شیره‌تی نا به‌رامبه‌ر له ناویه‌ک عه‌شیره‌ت دا که یه‌کێکیان ته‌نانه‌ت ناتوانێت پارێزگاری له خۆی بکات ده‌بێته مایه‌ی ناکۆکی له نێوان مه‌نگوراندا جا بۆیه ئه‌من له‌و به‌ڵێنیانه‌ی که بایزپاشا پێ دابووم خۆش ده‌بم وه ده‌ینێرمه‌وه بۆ حه‌سه‌ن چه‌پ یان ترکه‌ش یان ئه‌و جێگایه‌ی که بۆ خۆی ئاره‌زوو ده‌کات که لێی بژیت ئه‌و کات شوجاع ئه‌گه‌ر توانی با په‌یوه‌ندیان پێوه بگرێت.
دوو رۆژ دواتر سه‌رداری موکری تێلگرافێکی له شوجاع را به‌ده‌ست ده‌گات و داوای لێ ده‌کات که بایزپاشا وه‌ک سه‌رۆکی هۆز بناسێنێت ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامی ئه‌وکاره و عه‌بایه‌کی به نیشانه‌ی ئیحترام به شانی داده‌دات ئه‌و کرده‌وه‌ی سه‌رداری موکری ده‌بیته هۆی نارازی بوونی تاقمێک که دژی بایزپاشا بوون ئه‌وانیش که بریتی بوون له پیرۆتی کاکه مه‌ری وقادریی مرۆتێ ئه‌وانی دیکه‌تێلگرافێک بۆ شوجاع ده‌نێرن که به سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشا رازی نین شوجاعوده‌وله به گه‌یشنتنی ئه‌و هه‌واڵه شادمانی ده‌کات و داوا له کونسولی روس ده‌کات له ته‌ورێز که تاران له‌و تێلگرافه ئاگادار بکات. راده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشا ئاڵۆزی له سه‌ر سنوری ئێران و تورکیه درووست ده‌کات. به خۆشیه‌وه تێلگرافی کۆنسولی گشتی روسییه هیچی له ره‌وتی رووداوه‌کان دا نه‌گۆری . بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی روونکردنه‌وه له سه‌ر شوجاع بده‌م ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد که‌م کاتێک له قادری مرۆتێم پرسی بۆ ئه‌و ته‌لگرافه‌تان نارد کوتی هیچ چاره‌م نه‌بوو چونکه شوجاع فه‌رمانی پێ داویین نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشا به‌ڵکوو نابێ سه‌ر وه‌به‌ر باپیر ئاغاش بێنن ته‌نانه‌ت هانیی داوین که کێشه ده‌گه‌ڵ بایزپاشا درووست بکه‌یین بۆیه کوڕه‌کانی بایزپاشا گونده‌کانی جانداران و قه‌ڵاجوغه‌یان ئاور تێبه‌رداون. له راستی دا من باوه‌ری ته‌واوم نه به بایزپاشا نه به باپیرئاغا یان شوجاعوده‌وله یان سه‌رداری موکری و یان گشت ئاسییه‌کان نه‌ده‌کرد. ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو که له به‌ر چاوی سه‌رده‌مدارانی تورک سوکیان بکه‌م بۆیه پارێزگاریم لێان ده‌کرد له روانگه کۆمه‌لایه‌تی را راستێکه‌ی ئه‌وه بوو هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه له گۆرێ دابوو و که‌سیش له‌وان باشتر نه‌بوو تاوانی به‌د سروشتی و سه‌ر بزێوی شوجاع بوو که ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی من سه‌ریان هه‌ڵدا.
لاجان:
به فیتی شوجاعوده‌وله قه‌ره‌نی ئاغای مامه‌ش کاتێک مه‌نگوره‌کان له ناوچه‌دا نه‌بوون هێرش ده‌باته سه‌ر گونده‌کانی ترکه‌ش ونه‌ڵێن هه‌ر چی وه‌ده‌ستیان ده‌که‌وێ به تاڵان ده‌گه‌ڵ خۆیانی ده‌ی‌به‌ن وه‌ک مه‌ڕ وماڵات و بژیوی خاوخێزان که به30000 تمه‌ن مه‌زه‌نده ده‌کرا ئه‌وه کارێکی نامه‌ردانه بوو جا بۆیه مه‌نگوران به‌یت و بالۆره ونێو و نرکه‌یان بۆ ساز کردبوون هه‌ر به ژنان ده‌وێرن ترسه‌نۆک قه‌ره‌نیاغا و برایه‌کانی خه‌ریکی شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه تاڵانه بوون له ژێر چاوی ده‌سه‌ڵات دارانی ته‌ورێزی بشارنه‌وه تا تێپه‌ڕ بوونی نیوه‌ی مانگی مه‌ی مامه‌شه‌کان توانیان به‌شێک له‌و تاڵانه راگوێزن بۆ شنۆ و ورمێ له گه‌ڵ ئه‌وش دا شوجاع وه‌ک دزێک سه‌یری ده‌کردن جا به‌و به‌هانه‌یه‌وه فه‌رمانی دا که ده‌بێ چاوی به قه‌ره‌نیاغا به‌که‌وێ به‌ڵام قه‌ره‌نیاغا زانی که فێڵێک ده‌گۆرێ دایه بۆیه خۆی نه‌خۆش کرد و مارفاغای برای نارد بۆ ته‌ورێز لای شوجاعوده‌وله هیچ شک و گومان له‌وه‌دا نه‌بو که ئه‌و دوو برایه ده‌بوایه ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانیان ده‌گه‌ڵ شوجاع به‌ش بکه‌ن (( زاری گورگی له به‌رخ نابه‌سترێ)).
هه‌مزه‌ئاغای مامه‌ش پاش سه‌رده‌انی له موسڵ و شێخ جه‌لاله‌دین له زینوێ گه‌رابۆوه بۆ رایه‌ت وا به‌دیی ده‌کرا که هیچ پشتیوانی و کۆمه‌کی بۆ مسۆگه‌ر نه‌ببوو کاتێک 10 رۆژ پاش مانگی مه‌ی دوای گه‌رانه‌وه‌ی له زینوێ چاوم پێی که‌وت زۆر به لاره‌ملی و پارانه‌وه داوای پشتیوانی لێ کردم.
گوزارشتی مانگانه‌ی ئیاس به ورده‌کاریه‌کی زۆر له سه‌ر سه‌قز و بانه وسه‌رده‌شت وناوچه‌کانی باشووری سابڵا‌غ کۆتایی پێ دێت که باسی ملهوری وزۆره‌ملیی تورکه‌کان له سه‌ر پیاو ماقوڵانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی تێدایه که سه‌ر به ئێران نه‌بن و بیان خه‌نه ژێر حوکمی سه‌ربازی خۆیان.
سابڵا‌غ 1ی ژوئیه‌ی 1913
کونسولی شاهنشاهی
سه‌رهه‌نگ ئیاس گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سابڵا‌غ:
top||back
هۆزی مه‌نگور