به من هه‌ی
06 Jan 2009
نوسینی : هه‌مزه بایزیدی سالی2000 له‌نده‌ن
به من چی كانی سارد‌و ئاوی هه‌لدێر
كه‌لووتی پێوه‌نێوو لێی نه‌بی تێر
به‌من چی ئاسمانی شین و ساوه
كه هه‌لمژم هه‌وای دیكه له لاوە
به من چی چۆمی مه‌ندو پڕخرۆشی
مه‌له‌ی تێدانه‌كه‌م تاوێ به‌خۆشی
به من چی زێ خووڕێنه مه‌ند‌ه‌گۆمی
له سه‌ر پشتی كه‌ره ماڵم و‌ه دۆمی
به من چی ڕژد و بژۆێن و زه‌مه‌ندی
خه‌ریكه پیر ده‌بم دوانده‌م له‌كه‌ندی
به من چی وه‌رزی هاوین و به‌هارێ
ده‌گه‌ڵ یاران نه‌كه‌ومه گاڵته جارێ
به من چی وه‌رزی زستان و پاییزی
به دوڕ دۆنگی به جێم هێشتوه به‌زیزی
به من چی ئه‌و سروشته دڵ ڕفێنه
دڵم تێیدا نه‌كا تاوێك وڕێنه
به من چی دۆستی ئازا و چه‌له‌نگم
به نوزه‌ی نیوه‌گیان نای گاتێ ده‌نگم
به من چی نغمه‌كه‌ی بولبول به‌یانی
نه‌ێته گوێم چریكه‌ی ئاسمانی
به‌من چی دۆستی ئازا و بوێرم
كه‌من لێره به‌مام رێوی نه‌وێرم
به من چی پێكه‌نینی كیژی دڵته‌ر
كه لێم دوره چڵۆن بۆی ده‌بمه له‌مپه‌ر
به من جی كیژی گوندی كوڵمی سووری
له‌ئامێزدا نه‌بێ به‌ژنی بلووری
به من چی سرته‌یی جێ ژوانێ گه‌رمه
به‌سام و هه‌یبه‌ته نه‌ختێ به‌شه‌رمه
به من چی خاسه‌كه‌و پڕ خاڵ‌و و مێڵن
خه‌م و دەردن دڵم لێرە دەكێڵن
به من چی قاسپه قسپی كه‌و به‌هارێ
چریكه‌ی گه‌ر نه‌گاته‌كۆچی یارێ
به من چی غوڕەكه‌و¡ ماكه‌و دەكا بانگ
و‌ه بیرم دێته‌وه مێشكم ده‌دا قانگ
به من چی سه‌قر و بازو داڵ و په‌ڵكور
له به‌ر هێلانه‌كه‌م پشتم بووە كوڕ
به من چی تاژی چێ نابوێرێ نێچیر
فیشه‌كدانم به‌تاڵه و پێم نه‌ما تیر
به من چی هه‌و هه‌وی پۆلی سواران
ته‌مالم هه‌ر به‌تاله دۆست و یاران
به من چی له‌ندو ئاڵۆك و سپی سه‌نگ
دڵم پڕ بێ له خه‌م تێیدا بدا په‌نگ
به من چی بۆنی مێلاق و هه‌ڵاڵه
نه‌وێرم بۆنی كه‌م ساتێ گوڵاڵه
به من چی هه‌ڵز و مه‌ندۆك و كوڕاده
به‌شلكی گه‌ر بخۆی ¡ خۆشتره له باده
به من چی ئاوه‌كه‌ی زۆر سارد و سوكه
سه‌ری گۆپكی رێواسی وه‌ك كڵوكه
به من چی بێری نێو مه‌ڕ شۆخ و شه‌نگه
به بێ وی شێعری من هه‌ر لار و له‌نگه
به من چی سۆزی بلوێری شوانی
له گۆشتدا سوور ببێ نێری و به‌رانی
به من چی ماستی مه‌ڕنابڕێ به پارو
وه‌بیرم دێته‌وه نانی به‌هارو
به من چی ئێوه خاوەن مڵك و ماڵن
كه‌جوتی باخه‌ڵم لێرە به‌تاڵن
به من چی یه‌ك و ده‌ی ده‌بڕی له نۆكی
ته‌نانه‌ت بێ به‌شم ئێستێ له دۆكی
به من چی ڕۆسته‌من یانه فه‌ره‌یدون
ته‌نانه‌ت لێم نه‌كه‌ن جارێك ته‌له‌یفون
به من چی داوه‌تو¡ مه‌جلیس و كۆڕ
زەمانی بێ روحم هه‌ر لێم دەدا بۆڕ
به من چی نێسكه نێسكی ئه‌سپی خۆش به‌ز
كه‌من جێگام نه‌بێ له و خاكه یه‌ك گه‌ز
به من چی گرتویه‌جێ ئه‌سپی كوێت شێ
كه‌دار هۆره‌له‌خۆی بوو زوو د‌ه‌قه‌ڵشێ
به من چێ ناله‌بارن لێك مچو مۆر
له‌بۆ یه‌ك داده‌نێن دا‌و و ته‌ڵه و تۆر
به من چی خۆشه‌ویسته¡ خوشك و برا
له‌ته‌نگانه نه‌یه‌ن جارێك به فریا
به من چی دایك و بابی خۆشه‌ویستم
به‌رم كڕنۆش له‌به‌ر پێیان بوه‌ستم
به من چی تۆزێ ئازادی نه‌ماوه
به كۆما له‌و وڵاته هه‌ڵڕژاوه
به من چی ناسكه كارگوو رێواسی
بڵێی بێ ئاو بژی تاوێكی ماسی
به من چی گۆشت كه‌وی ناسك و له‌زیزه
گراوی من خه‌مه خۆشیم لێ زیزه
به من چی بازره‌یه مامز له كێوی
بلێی ڕۆژێك ببینم خزم و خێوی
به من چی كیژی گوندی كوڵمی سووری
له‌ئامێزدا نه‌بێ به‌ژنی بلوری
به من چی مه‌جلیسو پر بوو‌ه له به‌نگی
ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌رزه ئێسته نایه ده‌نگی
به من چی مه‌نقه‌ڵ و بافورو پشكۆ
وه‌كو سوارچاك له‌مێدان هه‌ڵگه‌رن گۆ
به من چی تێكچوه جێ چوك و گه‌ورە
ئه‌وە¡ نیشانه‌یی تێكچونی دەورە
به من چی گوێز و هه‌رمێ و سێ‌و و ئاڵ‌و
ئه‌وەی ماڵی منه لێوداوە ماڵ‌و
به من چی سه‌بری ئه‌یوب لێم نه‌كا كار
ده‌گه‌ڵ خۆم شه‌ر ده‌كه‌م رۆژانه سه‌د جار
به من چی گۆل و به‌ندی پڕ له‌ئاوە
به‌شی من له‌و سروشته بیری خاوه
به من چی چاو رەش ده‌نگێوێ لاوان
هه‌زاری وەك منی كوشتوە بێ تاوان
به من چی مانگه شه‌و خه‌رمانه‌ی داوە
كه ژوانی لی نه‌كم من چیم پێ داوه
به من چی شێعری ناڵی و وەفایی
كه هێمن بۆی كوتوم ناڵی جودایی
به‌من هه‌ی ئه‌ی وڵاتی خۆشه‌ویستم
به‌له‌ش دورم به‌ڵام دەبزێوی هه‌ستم
له‌داوێنت ئه‌من فرچك دراوم
به‌سۆزە ناڵه‌كه‌م لێت هه‌ڵبراوم
مه‌م و زین چێشتیان دەردی ئه‌وینێ
له‌پاڵ یه‌ك نێژتران و كه‌وتنه ژینێ
وەكو رۆژ لێم رونه بێ روح دەبێ له‌ش
دەترسم خاكه‌كه‌م نه‌م گه‌رێ له‌باوەش
top||back
هۆزی مه‌نگور