فدراسیۆنی هۆزی بوڵباس : به رابه‌رایه‌تی باپیرئاغای هه‌وه‌ل
24 Sep 2009
فدراسیۆنی بولباس بریتی بوو له‌هۆزی مه‌نگور و مامه‌ش وپیران و شکاک و هه‌رکی و زه‌رزا و چه‌ند به‌ره و تاییفه‌ی کۆچه‌ری وچکۆله که له رۆژ ئاوای روباری زێی کویستان‌دا که که‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئێران له سه‌رده‌می حکومرانانی کۆتایی حکومه‌تی زه‌ند و هاتنه سه‌ر کاری حکومه‌تی قاجار, ئه‌و فدراسیۆنه له کوردستانی به‌شی گه‌رمێن ناوچه‌ی هه‌رێمی رانیه و خۆشناوه‌تی تاکو ده‌گاته هه‌ولێر و بناری قه‌ندیل و ره‌واندوزی گرتۆته‌وه.له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاره‌حمان پاشای به‌به کوری مه‌حمود پاشای به‌به له سالی 1788 زایینی دا له سه‌ر حوکم بووه , شه‌ری قورس وبه‌رده‌وامی نێوانی حکومه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی هه‌ر دووک ئیمپراتۆری ئێران و تورکی کز کردبوو , هێندێک له ئیماراته کوردیه‌کان هه‌لیان قۆسته‌وه و بۆ په‌ره پێدانی شوێنی ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌گه‌ل ئه‌و دوو هێزه داگیرکه‌رانه که‌وتنه به‌ربه‌ره‌کانی , پێویسته باسی ئه‌وه بکه‌ین که زوڵم و زۆری و تاڵان و ته‌جاوه‌ز و کوشت وکوشتار و فشاری زۆر و داگیر کردنی وڵاتی کورد , زه‌مینه‌ی بۆ گشت لایه‌نه‌گانی گه‌لی کورد بۆ پارێزگاری له شه‌ره‌ف و وڵاتی کوردستان خۆش کردبوو. بوونی حکومه‌تی بابان له سولیمانی و حکومه‌تی مه‌حمه‌د پاشای ره‌واندوز یا میر مه‌حمه‌د کوری مسته‌فا به‌گ , مه‌نشور به میره کوێره‌ی ره‌واندوز , تا سالی 1810 زایینی که به ته‌واوی ده‌سه‌لات دار بوو , له لایه‌کی دیکه شه‌ری ناو خۆی بۆ گرتنه ده‌سه‌ڵات له نێوان عه‌شیره‌تی قاجار, به رابه‌رایه‌تی ئاغا مه‌حه‌مه‌د خان قاجار وبنه‌ماله‌ی زه‌ندیه به سه‌رۆکایه‌تی فه‌تعه‌لی خانی زه‌ند , هه‌ره‌ج مه‌ره‌جی خستبوو‌ه ناو وڵات , له لای دیکه نوێنه‌رانی حکومه‌ت بۆ پڕ کردنی گیرفانی خۆیان هه‌ر چی پێیان ده‌کرا ده‌یان کرد , هه‌ر له دووبه‌ره‌کی و زوڵم وزۆری و تاڵان بگره ته‌جاوه‌ز و کوشتاریشان به ره‌وا زانیوه , گله‌یی و گازه‌نده‌ی خه‌ڵک به هه‌مو ئیماره‌ته‌کانی کوردی دا بلاو ببۆوه , سه‌رۆ کایه‌تی هۆزی بولباس له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا به‌ده‌ست باپیر ئا‌غای مه‌نگوره‌وه بوه باپیر ئاغا پیاوێکی سوور و سپی و چاوشین و که‌له‌گه‌ت , جوان چاک , ئازا و سه‌خی و بخشه‌نده بوه ,هه‌مو خسله‌ته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی تێدا به‌دی کراوه.باپیر ئاغا ده‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆزه‌کانی شکاک و هه‌رکی ومامه‌ش و پیران وزه‌رزا دا , راوێژ ده‌کات که خۆیان له ده‌ست حاکمی ورمێ (ره‌زاییه ) و سابلاخ (موکری ) و مه‌راغه نجات ده‌ن, بۆیه له دوو لارا هێرش ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
1- ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و میراوی.
2- ناوچه‌ی شنۆ و به‌له‌بان.
ئا- له ماوه‌یه‌کی کورت دا محالی یه‌ڵته‌مر ( ایلته‌ێموور) و محالی ئاختاچی ( به ده‌ستی هۆزی مامه‌ش ) له تورکه‌کان پاک ده‌که‌نه‌وه که له ڵێش دا داگیریان کردبوو. سابڵاخ ده‌که‌وێته محاسه‌ره‌ی بوداق خانی کوری شێخ عه‌لی خانی نه‌وه‌ی بوداغ سولتانی حاکمی سابلاخی موکری ده‌گه‌لیان ده‌که‌وێته وت‌و وێژ که به‌هه‌ر چه‌شنێک ده‌توانێت رازیان بکات که خه‌راج و سه‌رانه بده‌نی به‌لام ئه‌وان رازی نابن و ته‌نانه‌ت میاندواویش داگیر ده‌که‌ن , بوداق خان به ناچاری په‌یوه‌ندی به حاکمی مه‌راغه‌وه ده‌کات. تێبینی: ( هه‌ر ناوچه‌یه‌ک که ناوی تورکی له شوێنه‌کانی خۆی دانابا به‌شێک له خه‌راجیان ڵێده‌به‌خشی ).
ب- هۆزه‌کانی تر له ده‌ورو به‌ری گۆلی ورمێ و گه‌ڵی قاسملو و سڵماس و ئاوه‌یه‌کان له ترکه‌کان پاک ده‌که‌نه‌وه شاری ورمێ ده‌که‌وێته گه‌مارۆی هێزه‌کانی بولباس .
ده‌سه‌ڵات دارانی حکومه‌ت هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره ده‌که‌ن , توانای به‌ر به‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ فدراسیۆنی بولباس ده خۆیاندا به‌دی ناکه‌ن , به ناچار ده‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌ونه پرس‌و و را. حکومه‌تی ناوه‌ندی ئامۆژگاریان ده‌کات که بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌گه‌ڵ یان دا به نه‌رمی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن , مالیات و خه‌راجیان لێ مه‌ستێنن و به چه‌شنێک بۆتان کرا له‌به‌ریکیان بترازێنن , هۆزی بلباس ئه‌و ره‌فتاره‌یان زۆر پی باش ده‌بیت و هاتوو چۆ و بازرگانی ده‌گه‌ڵ مه‌راغه و ورمێ ده‌ست پێ ده‌که‌ن.له‌و کاته‌دا نه‌جه‌ف قولی خانی دونبه‌لی حاکمی ته‌ورێز , ئه‌حمه‌د خانی موقه‌ده‌می مه‌راغه‌یی حاکمی مه‌راغه و محه‌مه‌د قولی خان به‌گله‌ر به‌گی ئه‌فشار حاکم ورمێ ( ره‌زاییه ) و بوداق خان حاکمی موکریان بوونه.
بوداق خان ده‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د خان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیلانی له ناو بردنی هۆزی مه‌نگور داده‌رێژن , که,له راستی دا سه‌رکردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی کورد به ده‌ست مه‌نگوره‌کان بوه, له پێش دا دۆستایه‌تی له نێوان ئه‌حمه‌دخانی موقه‌ده‌م دا ساز ده‌کات و چه‌ند جار هاتوو چۆ و بانگ هێشتنی یه‌کتر ده‌که‌ن , رۆژێک ئه‌حمه‌د خان به باپیر ئاغا ده‌ڵێ که ده‌زانی من کوری عه‌لی محه‌مه‌د ئاغام و بابم به‌ده‌ستی نه‌جه‌ف قولی خان دونبو‌لی گوژراوه(1811) ئێستاش وه‌ره پێکه‌وه په‌یمان ببه‌ستیین و حاکمی ته‌ورێز له ناو به‌رین , من ده‌بم به حاکمی ته‌ورێز تۆش ببه به حاکمی موکریان ومه‌راغه. ئه‌حمه‌د خان داوای هه‌زار سواری لێ ده‌کات , باپیر ئاغا ئه‌و په‌یمانه‌ی زۆر پێ باش ده‌بێ و بریار ده‌دات.ئه‌حمه‌د خان له پێشدا کار سازی ته‌واو ده‌کات به نهێنی یارمه‌تی له سپای محه‌مه‌د قولی حاکمی ورمێ وه‌رده‌گری و له مه‌راغه‌یان جێگیر ده‌کات . باپیر ئاغا هه‌زار سواری ئازا و شه‌ر‌که‌ر به چه‌ک و پێداویستی که‌لوپه‌لی شه‌ر له نێو هۆزی مه‌نگور دا هه‌ڵده‌بژێریت و به‌ره‌و مه‌راغه وه‌رێ ده‌که‌ویت , ئه‌حمه‌د خان به پیریانه‌وه دێت وزۆر په‌زیرایان لێده‌کات و سواره‌کان دوو دوو و سێ سێ له مالان دا داده‌به‌شن , به‌لام له ژێره‌وه فه‌رمان ده‌دات که شادیمانی وه رێ بخه‌ن ده‌هۆل زورنا لێ بده‌ن و تفه‌نگان باوێن . ئه‌گه‌ر هاتو پرسیاریان کرد بڵێن ئه‌وه له خۆشی ئێوه‌ی .
تاکو شک نه‌که‌ن موتمانه‌ی ته‌واومان پێ بکه‌ن و له‌نیوه‌شه‌ودا هه‌ر ماڵێک واجبی خۆی یانی میوانی خۆی سه‌ر ببرێت. له شه‌قه‌ی نیوه‌شه‌و دا زۆر به نامه‌ردی هه‌ر وه‌ک ره‌سمی دوژمنانی گه‌له‌که‌مانه سه‌ری 1000 سواره‌ی مه‌نگور ده‌بردرێت وقه‌تل و عامیان ده‌که‌ن که به‌و کاره‌ی خاڵێکی ره‌ش ده‌خه‌نه ناو مێژوی ئینسانیه‌ت ئه‌و کرده‌وه ناجوامێرانه له سالی 1819 زایینی له مه‌راغه به ده‌ستی عه‌جه‌مان به یارمه‌تی و ده‌سیسه‌ی بوداق خان له مێژو دا تۆمار ده‌کرێت.
سه‌رنویشتی هۆزی مه‌نگور وفدراسیونی بولباس دوای کاره‌سات:
له هۆزی مه‌نگور ته‌نیا یه‌ک سوار ده‌رده‌چت (ئه‌وێش تورکی زانیوه) و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناو هۆزکه به‌یت بێ‌ژان بۆ زیندو راگرتنی ئه‌و کاره‌ساته ناپیاوانه وه‌ک ته‌نیا مه‌دره‌کی نووسراوه له لایه‌ن ئۆسکارمان ده‌نوسرێته‌وه و له تۆحفه‌ی موزه‌فه‌ریدا ماموستا هێمنی موکوریانی ده‌قی ئه‌و به‌ێته‌ی گێراوه‌ته‌وه. (به‌یتی باپیر ئا‌غای مه‌راغه).
هێز و سوپای ئه‌حمه‌د خان ومحه‌مه‌د قولی و بوداق خان به بێ راوه‌ستان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر مامه‌ش و زه‌رزا و شکاک و هه‌رکی ودێبۆکری و فه‌یزوڵا به‌گی به هه‌زاران قه‌ره پشی وقه‌ره یه‌خه‌و ره‌جاله ده‌که‌ونه تاڵان وکوشتاری هۆزی بولباس که ده‌بێته هۆی شکه‌ستی فدراسیۆنی بولباس به‌شێکی زۆری بولباس بۆ چیاکان پاشه‌کشه ده‌که‌ن و به‌شێک دوای تالان و غاره‌ت وه‌ک یه‌خسیر ده‌بنه ژێر ده‌ست و مل بۆ باج وخه‌راج راده‌کێشن لێره‌دا شایانی باسه که ئاماژه بکه‌ین که بوداق خان دوای ئه‌و هه‌مو خزمه‌ت به دوژمن و خه‌یانه‌ت به میله‌تی خۆی له ئاکام دا به ده‌ستی ئاغا محه‌مه‌د خانی قاجار چاوی ده‌رهێندرا وکوژرا و به سه‌زای خه‌یانه‌تی خۆی گه‌یشت.
هۆزی مه‌نگور دوای ئه‌و نسکۆیه له کوێستانه‌کانی گه‌رمێن و کوێستانی قه‌ندیل دا خۆ ده‌گرته‌وه ئه‌و کاره‌ساته توانی هۆزی مه‌نگور بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له هێرش بخات و خه‌ریکی خۆ تایه‌ر کردن بۆ تۆله ستاندنه‌وه ده‌بن. راو وکایه‌ی گۆ گۆیه‌ن و تۆپی داری و تۆپی جغزی ده‌بێته وه‌رزشی خۆ سازدان له لای دیکه ژن‌و منداڵێکی زۆر بێ سه‌ر په‌ره‌ست مابونه‌وه بۆ خاوێن راگرتنی هۆز وگه‌وره بوونه‌وه و قه‌ره بووی حه‌شیمه‌ت کوره‌کان ژن به ژنه‌یان به دایکانی خۆیان کرد که مه‌ته‌لێکی جوانی کورده‌واری لێ که‌وته‌وه دوو ژن که مندالیان هه‌بوه ئیشاره‌تیان به منداله‌کانیان ده‌کرد و ده‌یانکوت ( ده‌نا ئه‌وه چۆنه که ئه‌و منداله نه‌وه‌ی منه و برای مێردمه ) دیاره ئافره‌تان له نێو هۆز دا به هۆی ئه‌و جۆره خێزانداریه له مێرده‌کانیان گه‌وره‌تر بوون زۆر سروشتیه که تجروبه‌یان زۆر تر بووه به‌و هۆیه‌وه قه‌در و ئیحترام و به‌شداری ژنان له کۆمه‌لی مه‌نگورایه‌تی دا جێگای خۆی کردۆته‌وه دایکان توانیویانه تۆفانی رق و تۆله‌ی مێردی شه‌هید وکوری بی باب وتالان و ده‌ربه‌ده‌ری له ناخی منداله‌کانیان دا په‌روه‌رده بکه‌ن و به پێی هه‌ل‌و مه‌رج زه‌بری گڕچوو بریان له عه‌جه‌م وه‌شاندوه و سه‌ریان بۆ شۆر نه‌کردون.
هۆزی بولباس له به‌ره‌ی ورمی که‌وتنه به‌ر ڵه‌لاماری هێزی ده‌وله‌ت له سه‌رتا دا ده‌وله‌ت توانی بووی که ته‌فره‌قه بخاته ناو هۆزی زه‌رزا وشکاک به‌ڵام به‌وه حاله‌ش له هێرشی یه‌که‌م دا خساره‌تێکی زۆریان لێ دان و زیاتر له هه‌زاران که‌سیان لی کوشتن به‌شی دیکه‌ی هۆزی بولباس که له به‌شی گه‌رمێنی روباری زێ وبناری قه‌ندیل به کێشه‌ی ناخۆ و شه‌ر ده‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دا تێوه گلابوون نه‌یان توانی یارمه‌تی چه‌کداری بده‌ن .هۆی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و تێکشکانه نالێکی و خۆمه خۆمه‌ی هۆزه‌کان بووه که نه فدراسیۆنی بولباس نه دوای ئه‌ویش هێزه‌کانی کورد نه‌یانتوانی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یان یه‌کگرتویی ناوچه‌ییش پێک بێنن که بتوانن خۆیان له هێرشی داگیرکه‌ران وتالان و کوشتار دا بپارێزن به‌ڵام شایانی باسه خالی هه‌ره مه‌زنی هۆزه‌کانی بولباس خۆ راگری سه‌ر شۆر نه‌کردن بوه نه‌خشی خۆراگری هۆزه‌کانی باله‌ک . شکاک . هه‌رکی . زه‌رزا . مه‌نگور. مامه‌ش ئاکۆ . پیران خۆشناو . وه‌ک ئه‌ستێره‌یکی پڕشه‌نگدار له مێژوی کوردستان دا ده‌دره‌وشێته‌وه .
رونکردنه‌وه: له ناو بولباسان دا به خه‌ڵکی کوردستانی ئه‌ورۆی عێراق ده‌ڵێن ( گه‌رمێنی ) و به خه‌ڵکی کوردستانی ئه‌ورۆی ئێران ده‌ڵێن (کوێستانی)
سه‌رچاوه‌کان:
عه‌بدولا ئا‌غای مه‌نگور
کورد وکوردستان محه‌مه‌د زه‌کی به‌گ
کورد و عه‌جه‌م سالح محه‌مه‌د ئه‌مین
تۆحفه‌ی موزه‌فه‌ری هێمنی موکریانی (ئۆسکارمان)
تاریخی مه‌هاباد سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی
قیامی شێخ سه‌عیدی پیران رابرت ئۆڵسون
top||back
هۆزی مه‌نگور