کورته‌یه‌ک له باره‌ی ئه‌سپی کوردی
ئه‌سپ له ناو فۆلکلۆری میله‌تاندا به حه‌یوانێکی به هۆش و جوان ناسراوه ¡ ئه‌گه چاوێک به مێژوی ئاژه‌ڵدا بخشێنین ده‌رده‌که‌و‌ێت مرڤ به یارمه‌تی ئاژه‌ڵ به‌شێکی زۆری مێژوی دارشتوه ¡ که ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێت ئێمه‌ی ئاده‌میزاد به شیوه‌ی جۆراوجۆر له ئاژه‌ڵ که‌لک وه‌رده‌گرین.
بۆ نمونه له هیندوستان رێز بۆ مانگا داده‌نێن و زۆرجاریش وه‌ک سومبولی ئایینی سه‌یر ده‌کریت وله په‌نای دا ئیستیفادی له فیل وه‌رده‌گرن ¡ له ئاسه‌واره مێژوه‌کانیاندا په‌یکه‌ری فیل به رازاوه‌ی نه‌قش ¡ ئاراسته کراوه ¡وه‌ک نیشانی کۆنی شارستانی بوونی وڵاته‌که‌یان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ¡یان له یونانی کۆندا سه‌ری ئاژه‌ڵ زۆر به‌ر چاو ده‌که‌وێت ¡ که له فه‌لسه‌فه‌ی یوناندا وه‌ک نیشانی ژیان پێوه‌ر کراوه. نمونه‌ی‌تر ¡وڵاتی چین هه‌ژدی هایان هه‌لبژاردوه ¡له ئه‌فریقا هه‌ر میله‌ته‌ی یه‌کێک له ئاژه‌ڵه‌کانی کردۆته سومبولی جوانی ¡ئیسپانیه‌کان گاجوت و عه‌ربکان وشتر وئه‌مریکه‌کان هه‌ڵۆ و روسه‌کان ورچ و و و.... با بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌که‌ده‌ر‌نه‌چین بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر بابه‌تکه ¡ ئه‌سپ له ده‌ورانی کۆن پتڕ بۆ بار و کار که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه ¡له زۆر شوێنی جیهانی ئه‌ورۆ دا ئێستاش هه‌ر وه‌ک کۆن به‌هره‌ی لی وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر چی تکنۆڵۆژی ئاڵوگۆری له سه‌ر چۆنیه‌تی که‌لک وه‌رگرتندا هێناوه بڵام له لای دیکه شاره‌زایان و پسپۆران به لێکۆلینه‌وه و زانست ئه‌سپیان هێنده‌ی دیکه له ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵکی جیهاندا خۆشه‌ویستر و پڕ بایختر کردوه ¡ بۆیه جێگای خۆیه‌تی ئه‌گه‌ریش به کورتی بێت کورته‌یه‌ک له باره‌ی ئه‌سپی کوردی دا ئیشاره پێبدرێت که ئینشاالله بتوانێت جێگای ره‌زامه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌بێت که ئه‌سپیان خۆش ده‌وێت ¡ و هه‌ره‌ها هیوادارین له زانست زیاتر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌و بابه‌ته بێ به‌شمان نه‌که‌ن.پسپۆرانی ئه‌سپ ناس زۆر بایخ ده‌ده‌نه ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌سپ واتا پێوه‌ری نه‌ژادی بۆ باشی و جوانی چالاکی ته‌نانه‌ت زیره‌کی هۆشمه‌ندی ده‌خه‌نه به‌رچاو.
تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی ئه‌سپی کوردی.
ئاو و هه‌وا وگیا وگۆڵ ¡رژد وهه‌ڵدێر .ته‌لان وبه‌نده‌ن ¡ پێده‌شت وچیا ' به تێکرای سروشتی کوردستان¡له سه‌ر نه‌ژاد وره‌سه‌ن ته‌نانه‌ت له سه‌ر ره‌نگی و بالای ئه‌سپی کوردی کاریگه‌ری خۆی نواندوه¡ جا بۆیه ده‌توانین بڵێین مۆرکی خۆی له‌و خالانه‌دا ده‌بینێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌سپی کوردی به هۆی تێکه‌ڵاوی ده‌گه‌ڵ ره‌سه‌ن و نه‌ژادی ناوچه‌دا گورانکاری تێدا ده‌بیندرێ ¡ به‌ڵام پسپۆران ئه‌سپ ناسه‌کان به هاسانی ده‌توانن لێکیان جیاکه‌نه‌وه .
1- سینگ پان
2- سه‌ر وگه‌ردن بڵیند
3- کلک هه‌ڵگر
4- ئازا وبه‌غیره‌ت
5- به‌هێز وتێکسورماو
6- بالا به‌رز
7- خۆش ته‌علیم
8- یاڵ و بژ درێژ
9- به هۆش وزیره‌ک
10- زگ چووک
11- که‌فه‌ڵ به‌رز
12- کلک ئه‌ستوور
ئه‌سپی کوردی خۆشره‌نگه:
ڕه‌نگی ناسراوی وبه‌ناوبانگی ئه‌سپی کوردی به گوێره‌ی ناوچه و زمانی پاراوی کوردی ¡ له باکور تا باشور هێندێک به پێی دیالکت گۆرانی به سه‌ر دا هاتوه. به‌ناو بانگ ترینیان : کوێت و شێ ¡ بۆره ¡ سوورخون¡ سپیلک ¡ ئه‌بڵه‌ق¡ .........| 1: سوورخون | ![]() |
| 2: شینبۆره | ![]() |
| 3: شێ | ![]() |
| 4: کوێتی قاب ڕه‌ش | ![]() |
top




هۆزی مه‌نگور