به‌یتی باپیر ئاغای مه‌نگور
گوێ رادێرنێ دیوانه
گوێ و له من بێ دیوانه
سێ شه‌و و سێ رۆژانه
بۆو بكه‌م مه‌دحی شێرانه
دۆڵابی موكریانه
قاقه‌ز چۆ بۆ عێلانه
بێ ره‌شه‌ی ره‌سوڵ ئاغانه
ده‌گه‌ڵ حه‌مه‌دی شینانه
رابه‌ریان ئه‌وره‌حمانه
چۆڵیان كرد ،باگردانه
به‌عیززه‌تی سوبحانی
سبحه‌ی ده‌گه‌ڵ به‌یانی
له‌شكری باپیر خانی
ره‌نگ وه‌زیری ڕۆمیانی
سوار بۆ له باگردانی
مه‌نگوری ده‌مێ وه‌جاخێ
پیاو بون له سابڵاغێ
ته‌داره‌ك بۆ مه‌راغێ
بۆ مه‌راغه‌ی ره‌وانه
سێ شه‌م سه‌ری هه‌موانه
به سێ شه‌مۆی پڕ هونه‌ر
باپیراغای پڕ جگه‌ر
بداخانی بۆ ده‌سته‌به‌ر
له سابڵاغێ چۆ بۆ ده‌ر
ده‌ڵێ (هیچ په‌رچت نایه‌ته‌به‌ر)...ا
خاڵه‌ق ساحب سه‌فایه
په‌رچی ده‌وێ دنیایه
به‌ئومێدی ئه‌و خوڵایه
لێ یاندا ده‌هۆڵ و زورنایه
ئه‌سپیان هاته سه‌مایه
زۆر خۆسن بۆ ده‌عوایه
هومێد ره‌سوڵڵایه
ئه‌و كاره وا پێک نایه
هات گه‌ییه فه‌خره‌قایه
لێ یان دا ده‌هۆڵ و زورنایه
حه‌وسه‌د كه‌س راگیرای
زه‌وقی باپیر یاغایه
لێ ده‌ن له ته‌پلی شایه
شوکر وه‌به‌ر خوڵایه
مه‌كوژن سه‌ید و مه‌لایه
قورعانیان ده‌سینگی دایه
هات ، گه‌ییه‌خاتون باغێ
باپیر ئاغای قۆچاغێ
ده‌گه‌ڵ خانی سابڵاغێ
سه‌یرێ که‌یف و ده‌ماغێ
چۆ له عه‌جه‌می یاغێ
باپیراغای خاڵ له رو
به‌رۆژی سێ شه‌مۆ چۆ
عامی خه‌ڵکی چو له‌دو
چاویان لێ كرد به فه‌ندی
هات ، گه‌ییه وه‌كیل كه‌ندی
حه‌وسه‌د سواری له ره‌ندی
سبحه‌ینێ چێشته‌نگاوه
قاسیدیان ده‌گێراوه
چی ماوه ده‌نگیان داوه
قۆشه‌ن نه‌بووه ته‌واوه
ته‌گبیریان لێ رۆناوه
سبحه‌ی به‌یانی داوه
هه‌ر بزوت و نوسراوه
دو عه‌شیره‌تی ماوه
ئه‌غڵه‌ب رمب نه‌زه‌رییه
یه‌ک له سه‌تی که‌م نیه
بزانن مه‌سڵه‌حه‌ت چیه
بێ تیپی مه‌ڕ نه‌که‌نان
بۆیه‌ی عاله‌م ڕاچه‌نان
به‌عه‌قڵم راچه‌نانه
مه‌قسودیان گۆرانه
سوله‌یمان به‌خۆو به برانه
رایان كرده جلیتانه
مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌مووانه
بچن بۆ سه‌ر عه‌جه‌مانه
رابه‌رن بداخانه
مه‌راغه‌ی بكه‌ین وێرانه
بێن رۆنیشین لێرانه
مود‌ه‌بیر كاک سوله‌یمانه
چونكه گه‌وره‌ی عێلانه
چ ده‌فه‌رموی گیانه
ئیره ده‌بێ وێرانه
ماره‌یان بكه‌ین ژنانه
ئیدی ، چڵۆنه سه‌وزی خانه
هۆی سوله‌یمانی خه‌زاڵی
نه‌وه‌ی رۆسته‌می زاڵی
حه‌وت قوببه‌ی له مه‌تالی
پێم نه‌ڵێن ئه‌تۆ منداڵی
له جلیتێ نه‌كرد خاڵی
وه‌ک هه‌وران به‌گه‌واڵی
ده‌كوژم ماڵ و تفاڵی
دره‌نگه رێی مه‌که‌ن خاڵی
گه‌ییه ئه‌ڵڵا هو ئه‌كبه‌ری
لینگی دا پێش خانی به موشته‌ری
ده‌ڵێم : خانه ئه‌تۆ كوێنده‌ری
نۆسه‌د سواری به ده‌فته‌ری
ده‌ڵێم : خانه ، له روحێم بویه موشته‌ری
له بۆ مه‌راغێن به‌ری
بۆ مه‌راغه‌ی برده خوار
یا بینای په‌روه‌ردگار
به‌زار خۆشه نۆسه‌د سوار
هه‌م روحمبه‌رو ،جه‌ببار
ئیزراییل بۆ جڵۆدار
بۆ مه‌راغه‌ی برده‌خوار
بۆمه‌راغه‌ی راكشان
ورشه ورشی كه‌مبه‌ران
بێنێ میشك و عه‌نبه‌ران
فه‌ندی په‌پاغ به‌سه‌ران
قه‌تن نابێ گوزه‌ران
قه‌ت ناتبێ گوزه‌رانه
عه‌جه‌م زۆر بێ ئیمانه
لێن تێكده‌دن مه‌كانه
سه‌رن ده‌برن ڵێرانه
خدراغای نه‌وجووانه
چوه سه‌رخانی به‌رمبانه
بابه‌لێ ده‌م ئامانه
باپیر ده‌ڵێتن : كاكه
که‌س ئه‌وێ مه‌سله‌حه‌تێ ناكا
بداغم ده‌گه‌ڵ پاکه
هیچ ده‌هۆیه‌ن لێ ناكا
ته‌كبیران بكه‌ین چاكه
جێگاكه‌ن زۆر غه‌مناكه
عه‌جه‌م یه‌كجار هیلاكه
عه‌جه‌م هیلاكو و زۆرزانه
چوه‌سه‌ر جانی به‌رمبانه
ده‌ڵێ بابه لێده‌م ئامانه
با‌نگم وه‌به رپادشای له ژور
خان ناردنی دوور به دوور
بڵباس هاتن به‌جه‌مبور
رانک ره‌شی چه‌کمه سوور
خان ناردنی به حوجه‌ته
بڵباسان تالحه و به‌خته
به سێ ره‌ختی ده‌زه‌ردا
كاكه ره‌شی نامه‌ردا
هاته‌خوارێ له سه‌ر دا
ئیمانی پێ بۆ هه‌ردا
مه‌نگوری ده‌رمب جۆلانه
چاویان كه‌وت به‌زێرانه
وه‌ژور كه‌وتن یه‌كانه
چه‌ند شیوی پر ده‌رمانه
چه‌ندی شێخه و شه‌رابه
عه‌جه‌م بون به جه‌للابه
موكری بون به‌قه‌سابه
هیچ که‌س وا لێ ده‌رنابا
چڵۆن ده‌بێ ئه‌و حیسابه
هه‌موی مه‌ستی شه‌رابه
وای لێ ده‌رنابا كه‌سه
خاله‌ق ! تۆی فه‌ریاد ره‌سه
مه‌رگه به هه‌ره‌وه‌زه
بداخان لێی بۆ قه‌زا
رێكی ده‌دان به خه‌زا
تایفه‌ی خان باپیری
رێكی ده‌دان به شیری
بۆ به‌خانه بگیری
ئیسلام قڕ بۆ به شیری
به شیری قڕ بۆ ئیسلام
تێ‌یان داب‌و قه‌تڵ و ئام
قه‌تڵ و عامیان تێ دا بۆ
سوله‌یمان به‌خۆ و بران بۆ
سوله‌یمان به خۆ و به برانه
ده‌ر ده‌چو له ده‌ربانه
ئه‌گه‌ر له ده‌ربان ده‌رچو
چوار و پێنجی كه‌وته‌دوو
خه‌ڵاس بوونی بۆ نه‌بوو
بۆی نه‌بو خه‌ڵاس بونه
له‌و كافری ده‌مه‌لعونه
به‌و رمبی ده‌سێ سونه
به‌داسی كه‌ره‌نتونه
هه‌روه‌ک گه‌نمیان ده‌درونه
هه‌روه‌ک گه‌نم و سواڵه
ده خوێنی دا شه‌ڵاڵه
بڵباس حاڵت بێ حاله
له‌ولای بێ شێره‌خڕه
تۆپیان لێ دا به‌گوڕه
حه‌وتی لێ بوون به وڕه
ده‌نگی له عه‌رزێ بڕا
ئافه‌ریم وه‌ستای خه‌رات
ده‌ست به خه‌نجه‌رێ ده‌دات
حه‌وت ماڵی كردن به‌رباد
وه‌ستا عوزێری هه‌ندو
خه‌نجه‌ری شام و ته‌شو
له‌به‌ر گه‌ره‌كێ داچو
یه‌کی لێ خه‌ڵاس نه‌بو
هۆیه وه‌ستا عوزێری
حه‌وت ماڵ به وه‌جاغ كوێری
هه‌ر یه‌کێكیان ده‌بوێری
ئاویتی جه‌زایێری
دابوی له ته‌پڵی سه‌ری
ئه‌ریشی كرد بێ به‌ری
كوا مه‌رزینگ؟ كوا ئومه‌ربل؟
شۆره‌لاوی شل و مل
له کۆڵانان بونه جل
بونه جل له كۆڵانان
له‌شی ده‌وان نه‌وجوانان
كه‌وتبون له كۆڵانان
له كۆڵان و که‌ناران
له‌شی ده شۆره سواران
وه‌ک بژانگی ده‌داران
سه‌ریان گه‌ییه حه‌ساران
له حه‌ساری ده‌وا گرد
له بڵباسی ده‌وا خورت
له‌ش و كه‌له‌ش بونه پرد
عه‌جه‌م به‌سه‌ردا رابرد
هه‌ر که‌س میوانی خۆی كوشت.......به ده‌هۆڵ و زورنا هاتنه سه‌ر باپیرئاغای جا باپیرئاغا له بداخانی پرسی؟
له باپیرئاغای جندییه
له بداخانی پرسییه
خان ئه‌و قووله قووله چییه؟
ده‌ڵێ : باپیری شۆگاییه
ئه‌وه ده‌هۆڵ و زورنا و شاییه
ئه‌وه پیشه‌ی تركییه
زه‌وقه له بۆ خه‌ڵقییه
رۆژێكی له رۆژ یاوایه
خان باپیر له سه‌رایه
ئاوری تۆپخانه‌یان دایه
ز‌ه‌لیل باپیر ئاغایه
لێره‌ی هیچ بۆ پێک نایه
خدری شۆریان هه‌ڵێ ناوه
له پێش بابی راگیراوه
حه‌مه‌سوور به‌چه‌له‌نگی
هه‌ڵیان ئه‌شکاوته سینگی
كور له سه‌ر سینگی بابی
لێیاندا به جه‌للابی
تۆ قه‌ت موسڵمان نابی
سبحه‌ی نێ ئه‌له سه‌حه‌ر
كوێت و بۆز و سه‌قه‌ر
له خاویان هێناده‌ر
لێی كه‌ن زینی موحته‌به‌ر
توندی بكێشن ته‌نگه‌و به‌ر
پێی نا له ڕكێف كه‌وته‌سه‌ر
سوار ببێ په‌پاغ به‌سه‌ر
په‌پاغ به‌سه‌ر سوار بێ
خێلی فه‌قیر هه‌ژار بێ
موكری هه‌روا دا‌غ دار بێ
هه‌ر هاوار و لێدان بێ
هه‌ر هاوار و لێدانه
بێ سه‌ردار و خێزانه
ده‌ڵێی : مه‌ڕی بێ شوانه
په‌خش بوون له زه‌ویانه
دۆڵابی به‌گزادانه
سه‌ر كرده‌ی موكریانه
خراب بون ئه‌و كارانه
به قری دان موسڵمانه
یه‌كیان نه‌مان ئه‌وانه
هومێد بوداغ سوڵتانه
قبوڵ نه‌كا له‌وانه
بۆچ بێ دینی غه‌یانه
وای كرد بۆ عه‌جه‌مانه
پێیان نه‌كا موتمانه
غه‌لیزن ئه‌و سه‌گانه
نه‌مره ئه‌و بداخانه؟
ناترسێ له گۆرخانه؟
چیان كرد بۆ به‌سته‌زمانه؟
مالێ خۆی كرد وێرانه
كه‌سی نه‌هێشت له عێلانه
ره‌بی سه‌د جار شوكرانه
چونكه‌پێشكار شه‌یتانه
ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌و كارانه
هاتو گه‌ییه كارێزێ
مندالی پڕ به ئامێزێ
ئیخسیر چونه ته‌ورێزێ
هات و گه‌ییه دریازێ
مه‌حبوبیان بژارد له رێزێ
هاته‌خوار له لاچینی
له‌ت بێ له نێوی زینی
له بڵباس ، به قینی
برایم ئاغا بێ له سه‌ردا
تاقه‌سواره‌ی بێ گه‌رده
خێزانی دیکدی وه‌ردا
دێكدی وه‌ردا خێزانه
حه‌سه‌نی بكر ئاغایه
مێرده رۆژی ته‌نگانه
به‌ری هه‌ڵنه‌دا گۆرانه
مه‌لا ره‌سووڵ بێ فه‌ڕه
ده‌پێش بداغی گه‌ڕا
خانه ، به‌سی بێ ئه‌و شه‌ڕه
ئیسلام هه‌موی وه‌رگه‌ڕا
ئیسلام پاک وه‌رگه‌ڕاوه
هه‌تتا سێلمێی هه‌ڵناوه
تا سێلم و به‌یتاسی
ئیخسیر ، به سێ عه‌بباسی
به‌سێ عه‌بباسی ئیخسیر
زینی رۆمیان و بارگیر
له سه‌ری بو رمبو شیر
بداخانی جیهانگیر
بداخان بو له دوایی
هه‌زار مه‌ڕی شۆگایی
هه‌ر هه‌رزانه خۆرایی
ده‌یاندا مه‌ڕ و شایی
بزنێک بێنێی دوو كاره
له مووی بكرێ ده‌واره
به‌های بزنێم دوو پاره
هه‌زار گای بێ جووت به‌نده
قیمه‌تی گای خوڵا به‌نده
بڵباسان كاریان گه‌نده
له بڵباسی گرد و مرد
خزمه‌تی خانیان نكرد
بۆیه به‌دیان بۆرابرد
خان عه‌رزی شای له‌وان كرد
بۆیه‌یان ته‌کبیر لێ كرد
خان گوتی : خزمه‌ت نه گه‌رمێنیان كرد
بۆیه پكی برد قڕی كرد
قڕی كرد له زه‌مانی
بنۆڕنه ته‌كبیری خانی
وا گوزه‌ران ده‌زانی
ئه‌مینی ده‌وله‌تانی
بڵباس زۆربه‌سته‌زمانی
خزمه‌تو نه‌كرد به خانی
بۆخۆو په‌یدا كرد غه‌یانی
تایفه‌ی بوداغ سوڵتانی
له‌كن پاشای ره‌وانی
مه‌نگور زۆر به‌سته‌زمانی
به‌سته‌زمانی بێ شومار
نه‌یاندا خه‌رج و بێگات
خانیان لی بو ده‌عواكار
هاتنه پێش پیاده و سوار
ماڵیاتی ناده‌ین چ جار
وای گوت باپیری نازدار
بۆ خۆم ده‌بمه حاكمی شار
خانی ده‌رده‌كه‌م ئه‌وخار
خانی ده‌رده‌كه‌م یه‌قین
بۆ خۆم ده‌بمه جێ نشین
ده‌ڵێم : به‌گزاده چ نین
ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه هات ، رابرد
خان رۆنیشت ته‌گبیری كرد
قسه‌ی خۆیان پاك یه‌ک كرد
عه‌رزی پاشایان ده‌كرد
پاشا له‌وانی قه‌بووڵ كرد
بداخانی گرد و خورد
مانگێكی دی سه‌بری كرد
پاك مه‌نگوری وه‌خڕ كرد
سه‌رتاپای خه‌ڵات ده‌كرد
بداخان گوتی : بمێنم
باپیر ئه‌منت ده‌زبێنم
سابڵاغێت بۆ ده‌ستێنم
باپیر مه‌به ئینته‌زار
ده‌بێ ببیه حاكمی شار
له به‌رم هه‌یه یه‌ک كار
كارم هه‌یه له وێنده‌رێ
جارێ ده‌نێرمه چه‌په‌رێ
چه‌په‌رێكی به ره‌وان
بۆ كن پاشای به دڵ و جان
مه‌راغه‌ی بكه‌م وێران
پادشای ده‌كه‌م بێ خودان
بۆ خۆت ببه ئاغای هه‌مووان
له مه‌نگوری گرد و مرد
قسه‌ی خانیان قبووڵ كرد
به حه‌وتوێكی پاكی وه‌خڕ كرد
به سابڵاغێ ته‌گبیر كرد
گوێ‌و له من بێ گه‌لی جه‌ماعه‌تێ
كه‌س به به‌گزادان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ
top
هۆزی مه‌نگور