هه‌مزاغای مه‌نگور

هه‌مزه‌ی باپیر ئاغای دووهه‌م سه‌رۆكی هۆزی مه‌نگور ، رێكه‌وتی له دایك بوونی له ده‌ست دا نیه ، هه‌مزاغا له ماوه‌ی ژیانی دا زۆری سه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌ری دیوه له ده‌ورانی عوسمانی دا له ئیستامبوول بۆ ماوه‌ی چه‌ندساڵێک زیندانی كراوه هه‌روه‌ها له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانیش له ژێر زه‌خت و زۆری دا بووه ،هه‌ستی به هه‌ژاری و ژێر ده‌ستی خۆی و میلله‌ته‌کی كردوه ، له كاتی به‌ر پا بوونی شۆرشی مه‌زنی شێخ عوبه‌یدیلای نه‌هری رۆلی به‌رچاوی گێراوه و ده‌گه‌ڵ شێخ عبدولقادر (کوری شێخ عوبه‌یدلا ) وه‌ک فه‌رمانده‌ری هێزی چه‌کداری كورد له قۆلی موکریان دیاری کراوه و زۆر سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناوه ....ا
به‌داخه‌وه به هۆی كه‌ندو و كۆسپی زۆر هێزی چه‌كداری كورد نه‌یان توانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بپارێزن بوو به‌هۆی تێکشکانی ئه‌وراپه‌رینه و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان ، له ئاکام دا هێزه‌كانی شێخ عوبه‌یدیلا به‌ره‌رو سنوره‌کانی عوسمانی گه‌رانه‌وه هه‌مزاغاش به‌هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌کی حسه‌ن عه‌لی خان ( ئه‌میر نیزامی گه‌روس ) له رێکه‌وتی 30 /07 /1881 له شاری مه‌هاباد شه‌هیدكراوه....ا
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ
شۆرشی شێخ عوبه‌یدیلای نه‌هری : نوسراوی محه‌مه‌د حه‌مه باقی
تاریخ مه‌هاباد : نوسراوی سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی
قیام مه‌لا خه‌لیل و رد فه‌رمانی ره‌زا خان : نوسراوی ئیبراهیم ئه‌فخه‌می
تۆحفه‌ی موزه‌فه‌ری : نوسراوی ئۆسکارمان
ئه‌وه ده‌قی به‌یتی هه‌مزاغا كه سه‌یید مه‌حمه‌دی سه‌مه‌دی ساخی كردۆته‌وه
خالق هه‌ر ئه‌تۆی له سه‌ر
ره‌بی هه‌ر یه‌تۆی له‌سه‌ر
چی تۆ پێت بێ ئیراده
رانابرن هیچ موقه‌دده‌ر
سێ موقه‌دده‌رن به سه‌ر دێن
مردن و كوشتن و گرانی
له موكریان دوو حێل بوون
به‌گزاده‌و قاره‌مانی
یه‌كێک بوو له به‌گزادان
حێفێ بۆ عه‌لی خانی
بانگی خانبابای به‌كه‌ن
له ئه‌حمه‌د به‌گ وه‌گێرن
قادراغا پێ بزانی
ئه‌و ده‌بیرێکی چاكه
گه‌وره‌ی دێبۆکریانی
کاغه‌زێكن بۆ بنوسی
خزمه‌ت پاشای ئێرانێ
حاکمێكن بۆ به‌ڕێ كا
چاك بی‌و پێ به هه‌رزانی
پاشا ته‌كبیری ده‌كرد
شازادێكی بانگ ده‌كرد
زۆر چاكی نه‌سیحه‌ت كرد
به‌و ده‌یار و زه‌مزه‌مه
بۆ سابڵاغێی به‌ڕێ كرد
ده‌بڕۆ و رامه‌مێنه
خه‌ڵكی ته‌فره‌قه مه‌كه
مه‌خلوقی مه‌تۆقێنه
ده‌سه‌ر ئاغاوه‌تان كه
به قه‌تار و نه‌هاران
له بۆ سابڵاغێی بێنه
حاكم هات و وای نه‌كرد
ده‌دتی به‌بێ ناموسی كرد
پێاوێكی وسێن ئاغای گرت
ئه‌و بێ سووچ لوتی كون كرد
وسێن ئاغا موده‌بیر بوو
زۆر چاكی خزمههت دهه‌كرد
كه چۆوه بۆ ماله‌خۆی
له حه‌یفی ئه‌و قسه‌ی ده‌مرد
له ئاغا‌وه‌تانی بۆغوڵو
را وو بێ رایان ده‌كرد
گه‌ر ئه‌مه هه‌مزاغای نه‌گرین
ئه‌و وڵاته‌ی خه‌را كرد
هه‌مزه مه‌ردی كارخانێ
هیچ به‌و كاره‌ی نازانێ
به‌خۆو به قلیانداری
ده‌هات له بۆ دیوانێ
كه خواجه بێداریان دا
حاكم چۆ باڵه خانێ
خڕره‌یزنجیران ده‌هات
فه‌راشگه‌ینه پێشخانێ
كاك هه‌مزه تۆ ماچی
كه بۆقه سیسی دیوانێ
ده‌لاقت ده‌كه‌م كۆتی
ده‌ملت ده‌كه‌م زۆڵانێ
لێره‌شت لێ ناگه‌رێم
ده‌ت نێرم بۆ تارانێ
له هه‌ـزاغای جووت غیره‌ت
ده‌ستی برد بۆ خه‌نجه‌رێ
هه‌ڵده‌كێشی ده‌بانی
به زه‌برینگان لێك د‌ه‌ده‌ن
زیره‌ی برد بۆ عاسمانێ
ته‌قه ته‌قی مارتینان
له بڵێسه‌ی ده شه‌خنانان
چرپان چرپان په‌یدا
بوو له‌كوچه‌و له داڵانان
هه‌مزاغا ده‌نه‌ڕێنی
تفێیه‌كم له بۆ بێنن
ده‌زری و ده‌مه‌ر قۆپانی
ده‌ئه‌سپم له بۆ نێنن
مه‌تاڵو حه‌یزه‌رانی
به گه‌ل وه‌ده‌ر ده‌كه‌ون
كادروێشی كوێستانێ
ده‌چوون بۆ باغی قیبله‌ی
له وێ ده‌دران له سانێ
هه‌مزاغا ئاوڕی داوه
حه‌مه‌د و سڵه‌مان كوانێ
حه‌یفێ له بۆ حه‌مه‌دی
كوژرا وه مه‌ردی مێدانێ
سێ ته‌ڵاقه‌ی فرێ دان
به سی جزمه‌ی قورعانێ
لێره‌شی لێ ناگه‌رێم
ده‌یماڵم تا تارانێ
كۆنه خوێنم وه‌بیر دێن
وێ ساڵی سه‌ر برانێ
ده‌بێ بچمه نه‌هرییه‌ی
به سه‌نه‌د شێخی بێنم
له بۆ عه‌جم قرانێ
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌چۆ نه‌هره‌ێ
ده‌گه‌ڵ وۆردووی شێخی هات
ئه‌و ده‌مه‌ی شنۆی ده‌گرت
له مامه‌شان بۆ غوڵوو
را و بێ رایان ده‌كرد
حه‌مه‌دا غا سوار ده‌بوو
ده‌هات له بۆ سابڵاغێ
پرسی به حاكمی ده‌كرد
ماشالله چه‌ند ده‌نارم
به تیپ و به له‌شكرم
پیاوێكی ساحێب نێوم
به‌بێ ئه‌جه‌ل نامرم
ده‌ستم ده‌گه‌ل بده‌نێ
ئه‌ز رێیه‌ی لێ ده‌گرم
مه‌جلیسی وای هه‌ڵدایه
به‌گزاده و قاره‌مانی
گه‌ر ئه‌مه له‌شكری پكه‌ین
وه‌ك ده‌وری نۆشیروانی
ده‌ڵێن شێخی ده‌گه‌ڵه
پاك ته‌ڵاقن ده‌كه‌وی
ده‌مرن به‌بێ ئیمانی
حه‌مه‌دا سوار ده‌بوو
قه‌ره‌په‌پاغی گاز كرد
ده‌گه‌ڵ ۆه‌ردووی شێخی هات
تاجران خۆیان خه‌ڵاس كرد
له‌هه‌موی هه‌ڵات هه‌ڵات
وه‌خر بوو هه‌زار میلله‌ت
خڕناله به‌ێتێ ده‌كات
ئه‌گه‌ر حاكم وای زانی
هیچ كه‌س له سه‌ری ناكات
ده‌س به‌جێ حاكم هه‌ڵات
بابده‌یین ده‌نگی له‌شكری
ده‌با ، بێن ،ڕه‌مک ، و پیران
زه‌رزه بێن به‌نادری
مه‌نگور و مامه‌ش و پیران
گه‌ورك بێنه له‌شكری
خێڵی فه‌یزوڵابه‌گی
به‌گزاده و دێبوكری
ئه‌وها ده‌ڵی كاك هه‌مزه
پاك كاغه‌زم بده‌نێ
سه‌به‌ب به سبحه‌ی رۆژێ
كه‌س خه‌تای كه‌س نه‌گری
شێخ داوای موڵكی ده‌كا
تا ته‌ورێزیی ده‌گری
تا ته‌ورێزم ئی وییمه
یه‌كیك وا له شارییه
ئه‌و برای تاجر باشی یه
حوجره‌ی نه‌كرد خۆرای یه
ده‌ڵی ئه‌و ئاڵایه‌ی به شێخی یه
سابڵاغیان درووست كردیه
له لرفه‌لرفه‌ی ئاڵایه
ته‌ماحی ماڵی دونیایه
زۆر بترسن له دوایه
پێن وه‌گێرن ئه‌وقه‌زایه
هه‌مزاغا سوار ده‌بو
ده‌نۆكه‌ران ده‌فكری
ده كوڕه بده‌ن له ته‌پڵی
ده‌گه‌ل سبحه‌ینی تاو ده‌نگووت
ده‌وره‌ی میاندوای ده‌گری
هه‌مزاغا ده‌نه‌ڕێنی
سه‌لیم خانی چارداورو
وه‌ك پۆرێ ده‌چریكێنی
ده‌گه‌ل تفه‌نگێ ده‌ی هاومێت
له خاڵی شێخی ده‌دا
له زینی ده‌ترازێنی
وه‌ك جه‌لاب ده‌بری سه‌ری
وه‌ك هه‌ڵۆی ده‌رفێنی
فه‌سڵێكی وا قه‌ڵماوه
هێندێك له پیاوی شێخی
كاله مۆنیه‌یان ناوه
جوابیان دێنا بۆ شێخی
یا شێخ خاڵت كوژراوه
شێخ ئه‌وه گوێ خۆ لی
پیاوێكی خوێنده‌واره
هه‌م مه‌لایه و فه‌قێ یه
ده‌بڕۆن له‌و قسه گه‌رێن
چپكه‌م كاری خودێیه
ده‌برۆن وه‌دوای كه‌ون
بزانن مه‌نزڵی له كوێ یه
ئاوری به‌رده نه شاری
ببێت به‌رۆژی حه‌شرێ
ته‌قه‌ته‌قی مارتینان
له بڵێسه‌ی ده شه‌شخانان
چرپان چرپان په‌یدا
بوو له كوچه‌و له داڵانان
منداڵ و خێزان قورین
ده‌برێنه سه‌ر بانان
چه‌ندیان عه‌جه‌م ده‌كوشتن
له سه‌ر باغ و بێستانان
ده ده‌رێنن كلیلان
ده‌بشكێنن دوكانان
ئه‌تله‌سو كیمخوا وخارا
بۆ گاوان بۆ شوانان
بۆ گاوان و شوانی
له و حه‌م‌دا ئاغای مامه‌ش
چه‌ند پیاوێكی زۆر زانی
ده‌گه‌ڵ عه‌جه‌مان یه‌كه
به‌مه‌نگوران غه‌یانی
لای نباویی لی ده‌گرتن
به‌ری به‌ره‌ڵا كردن
خلاسی كردن كرمانی
میاندواویش تاڵان ده‌كرا
ده‌گه‌ڵ بههری به‌یانی
ئه‌و تاڵان و مالی هات
پاكی تاقه‌ت كراوه
یه‌كێك له دێبۆكریان
مینه‌ی قادراغای ناوه
له بنه‌بنه‌ی سه‌هه‌ندی
تاڵان و مالڵ گیراوه
به‌وه‌ش رازی نه‌ده‌بوو
به حه‌رابه‌ی كێشاوه
نایب و موده‌بیریان
له تێلگرافیان داوه
سه‌لام له شای ئیرانێ
خه‌راپن لی قه‌وماوه
ئه‌و ره‌ژی فرۆشی گه‌وركی
پاكی هاتوه له‌و لاوه
ئه‌و سه‌رده‌شتی وا دیوته
مال به مالی سوتاوه
سه‌و عه‌جه‌می میاندواوێ
به‌شێك به‌ریش نه‌ماوه
شا ده‌لی یه‌وا ناكه‌م
به قسه‌ی نگۆ بروا ناکه‌م
وڵاتی خۆ خه‌را ناكه‌م
له‌و شێخه‌كه‌ی چاو مه‌سته
سبحه‌ینێ له خه‌و هه‌ستا
له شێخه‌كه‌ی ده‌چاو مه‌ست
كه تفه‌نگی گرتبو به ده‌ست
بانگی هه‌مزه‌ی كرد له قه‌ست
هه‌مزه بلیند بوو له ناوی
له بریقه‌ی زریه و قه‌تلاوی
ئه‌و چه‌ل ده‌چمه سه‌ر بناوێ
هه‌مزاغا سوار ده‌بو
سواره‌ی برازای که‌وته دوو
هه‌مز له‌ی برازا
ده‌مانچه‌ی پشتم سازه
لیی ده‌ن راوه به‌رازه
هه‌مزاغا خۆ ده‌خیوی
سه‌رتاپای خۆ ده‌بزێوی
رمبی لێ كردون به گه‌ز
خارا و كیمخوای ده‌پێوی
top
هۆزی مه‌نگور