مێژو
به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و هۆزه له كوردوستانی ئیران دا جێگیره¡ له‌و به‌شه دا زیاتر له170 ئاوایی هه‌یه(گوند) كه له رۆژئاوای مه‌هاباد هاوسێ هۆزی گه‌ورک له‌پیرانشار دا هاوسێی هۆزی مامه‌ش و پیران و له‌لای سه‌رده‌شت را ده‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی گه‌ورکی سه‌رده‌شت و سوێسنی وله لای بۆكانه‌وه د‌گه‌ڵ هۆزی دێبۆکری هاوسێیه و له‌كوردوستانی ئێراق دا تا ده‌وروبه‌ی شاری قه‌لادزێ بڵاو بۆته‌وه ¡ له و ناوچانه‌دا تیره‌كانی ئه‌و هۆزه ده‌ژین كه... بریتین له :
١ـ كادروێشی
٢ـ زره‌كادروێشی
٣ـ فه‌قێ یه‌یسی
٤ـ مه‌رنه‌كه‌نه
٥ـ ئاڵی سێمانه
٦ـ كه‌ڵهور
٧ـ برایمه‌سه‌نه
٨ـ باب ره‌سوه
٩ـ باریک
١٠ـ چه‌كاڵه
١١ـ له‌نگه‌ری كه‌چه
١٢ـ ره‌نه‌ی
١٣ـ زوودی
١٤ـ وه‌جاخ
١٥ـ گورگه‌د‌یی
١٦ـ چناریی
١٧ـ جاف
١٨ـ بنی عه‌باسی
١٩ـ سه‌كر
٢٠ـ فه‌قێ نه‌بئ
٢١ـ شێخ شه‌ره‌فی
٢٢ـ كاكه‌سور‌یی
٢٣ـ مه‌رزینگ
24-ره‌زگه‌یی
25- خدرمامه‌سێنه
تێبینی: له‌هێندێك ئاوایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دا چه‌ندین ماله‌ی سه‌ییدده‌ژین¡ هێندیک له‌و تیرانه چه‌ند به‌ره باب پێک دێنن¡¡ كه پێ ئیمكان و زانیاری باسیان لێوه‌ده‌كه‌یین.
تیره‌ی هه‌ره به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هۆزه كادروێشیه‌كان بوونه كه به پێ به‌ڵگه زیاتر له دوو سه‌ده‌یه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بوون دیاره له سه‌ر وشه‌ی مه‌نگور بۆ چونی جیاواز هه‌یه که ئه‌مه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ناكه‌ین
كادروێشیه‌كان
وا ده‌گێرنه‌وه كه بابه ده‌روێش دوو برای هه‌بوه به ناوی مه‌لای سریلان و برایه‌كی دی نێوی مه‌لا سێمان بوه .له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات داری عوسمانێکان دا به هۆی په‌یوه‌ندی كه به بنه‌ماڵه‌ی شێخانی شه‌مزینی بۆ ئیرشاد و ئیداره ناوچه ناردراوه‌ته به‌ری مێرگان و میراوێ ئه‌ورۆ¡ هاوسه‌ری بابه ده‌روێش نێوی مامی گۆن بوه .
بابه ده‌روێش سێ كوری هه‌بوه به‌ناوی شه‌مس و ئه‌مه‌ر و خدر هه‌بوه كه گڵکۆی بابه ده‌روێش له گوندی گۆڕ ه مه‌ری ناوچه‌ی میراوێ مه‌نگور دا ده‌بیندرێ ( گردی راوكان ) به كاولی بابه ده‌روێش ناسراوه .گوندی گۆره‌مه‌ر گوندێكه كه گۆری ئه‌مه‌ر كوری بابه‌ده‌روێش له وێیه جا بۆیه‌هه‌ر به‌و ناوه¡نێو نندراوه. شه‌مس كورێكی بووه به ناوی شه‌مسی شه‌مسان ئه‌ویش دوو كوری هه‌بوه ¡ئومه‌ر و خدر ¡خدر بابی باپیر و باپیر كه به نێوی باپیر ئاغای مه‌راغه مه‌نشور بوه که له ساڵ1771 زایینی له شاری مه‌راغه بۆ خۆی و هه‌زار سواری به فێل و نا جوامێرانه شه‌هید كراوه ئه‌و ساله به سالی باپیر ئاغای ( باپیرئاغای مه‌راغه ) نا ده‌بردرێ.
ده‌توانین بڵین دوای ئه‌و كوشتاره هۆزی مه‌نگور توشی نسكۆیه‌كی گه‌وره بوو به‌ڵام له لای دیكه‌وه بوو به ده‌ر‌سێكی گه‌وره¡دوای كوره‌كانیان ژن به‌ژنه‌یان به‌داكیان كردوه که ئه‌و مه‌سه‌له مه‌نشوره كوتراوه كاتێك ژنه‌کان منداڵی یكتریان هه‌ڵگرتوه كتویانه ئه‌وه ( ئه‌وه نه‌وه‌مه و برای یا خوشكی مێردمه ) ¡به‌و جۆره تا كوو له لایه‌ك حه‌شیمه‌تیان زۆر بێته‌وه له‌لای دیكه پاك‌و و خاوێنی هۆز پارێزراوه دوای ئه‌وه‌ی كه خۆیان ته‌یار كردوه.
باپیر ئاغای مه‌راغه یا باپیر ئاغای هه‌وه‌ل دوو كوری هه‌بوه ¡¡ئاره‌حمان و ئه‌مه‌ر¡¡به‌ره‌ی ئاره‌حمانی باپیر ئاغای (هه‌وه‌ڵ) پێان ده‌كوترێ ( زر‌ه كادروێشی) و ئه‌مر كورێكی بووه به‌نێوی خدر ¡ له‌راستی دا خدر بابی باپیر ئاغایه ( باپیرئاغای گه‌وره یا دووهه‌م ) ¡ که باپیر ئاغا برایه‌كی هه‌بووه به ناوی خدر كه پاش باب له دایك بووه .
تێبینی : خدری برای باپیر ئاغا له ته‌منی لاوه‌ی دا له گۆمێ خدری خدران كوژراوه كور‌و كچێكی له زێرنێ خێزانی به نێوی حه‌مه‌د و مرۆت له پاش به جێ ماوه كه دوایه باپیر ئاغا براژنێ خۆی (زێرن ) ماره كردۆته‌وه ئه‌ورۆ به به‌ره‌ی حه‌مه‌دی خدری ده‌كوترێ ¡تایفه‌ی خدری كه تایفه‌ی خدری و تایفه‌ی زێرنێ دایکبران.
تێ بینی:
زانیاری له‌باره‌ی ره‌گه‌زی باپیراغای گه‌وره(دووهه‌م) له ساڵی 1989 له عه‌وڵاغای مه‌نگور وه‌رگیراوه.
top
هۆزی مه‌نگور