پێشه‌كی
هۆزی مه‌نگور له رۆژئاوای شاری مه‌هاباد له نێوان ناوچه‌كانی سه‌ر به‌شاره‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت تا ده‌گاته به‌شێكی نیو خاكی كوردوستانی عێراق جێگیر بوه.
تا ئیستا سه‌رژمێریكی تایبه‌تی بۆ دیاری كردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و هۆزه نه‌كراوه ¡بڵام به بۆ چوونی پسپۆران وا ده‌رده‌كه‌وێت كه راده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه زیاتر له په‌نجا هه‌زار كه‌س ده‌بێت . زانست و ئاگاداری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهاته‌ی ئه‌و هۆزه له رابردودا نادیاره¡ به‌داخه‌وه هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیبایی گه‌لی كورد به‌گشتی و دابه‌ش بوونی ئه‌و میلله‌ته رێگای پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌ی پی نه‌دراوه تا بتوانێ له سه‌رمێژوی خۆی لێكۆلینه‌وه بكات¡ ئه‌گه‌ر شتێكیش نوسرابێت به‌شێكی زۆری تا ئێستا له کتێبخانه‌کاندا وه‌ده‌ست ناکه‌وێت .
هیوادارین ره‌وتی دێموكراسی و رێزنان له‌مافی مرۆڤ ¡ هه‌وڵێكی باش بێنێته پێش بۆ روناكبیران و شۆرشگێرانی ئه‌و گه‌له تا میلله‌تی كوردیش به‌هه‌مو هۆز و تیره‌كانیه‌وه خاوه‌ن مال و فه‌رهه‌نگ و مێژوی خۆی بێت و بریاری له‌سه‌ر بدات و به‌ئاشتی و برایه‌تی ده‌گه‌ڵ گه‌ڵانی ناوچه‌دا بژی
هه‌روه‌ها داواکارین هه‌ر که‌سێک زانیارێکی تازه‌ی هه‌بیت یان بیرورای بۆ پته‌و کردنی ئه‌و مالپه‌ره هه‌بیت بۆمان به ئادرێسیmangurtribe@hotmail.com بنێرێت به سپاسه‌وه ده ناو مالپه‌ره‌که‌دا جێگای ده‌که‌ینه‌وه . به‌لام داواکارین رێز مافی گشتی پارێزراو بیت و مه‌سئوولیه‌تی بابه‌ته‌که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی نوسه‌ر و ده‌بێ لێ به‌رپرسیار بێت.
top
هۆزی مه‌نگور